ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژنامەنووسان سەمرا پەلەک و دیجلە باشتورک لە شاری ئارتڤیبن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا دەستبەسەر کران.
هەریەکە لە ڕۆژنامەنووسان سەمرا پەلەک و دیجلە باشتورک، لە شاری ئارتڤیبی ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا کە لە دژی ڕۆژنامەنووسان دەستی پێکردووە لە دوای هەڵکوتانە سەر مڵەکانیان دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس سەمرا پەلەک لە ماڵەکەی خۆی لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکراوە و دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی براوە بۆ فەرماندەیی پۆلیسی ماسلاک.
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە نەزاندراوە.
