ڕێبەر ئاپۆ چۆن هەڵسەنگاندنی بۆ دەم پارتی کرد؟

ناوەندی هەواڵەکان

پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ دەم پارتی بە پارتی خوشک-برایەتی نێوان گەلی کورد و تورک ناوهێناوە و ئەمەش بە مانای نوێکردنەوەی هەموو شتێک دێت.

عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی سەبارەت بە دیداری لە جەژنی قوورباندا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە بۆ ئاژانسی فورات دوا.

عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند: ڕێبەر ئاپۆ دەم پارتی بە پارتی خوشک-برایەتی نێوان گەلی کورد و تورک ناوهێناوە و ئەمەش بە مانای نوێکردنەوەی هەموو شتێک دێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەکردووە، دەم پارتی بە تەنها پارتی کوردان نییە، بەڵکوو  پارتی خوشک-برایەتی نێوان گەلی کورد و تورکیشە.

باسی لەوەشکرد: ڕێبەر ئاپۆ باسی پارادایمێکی نوێی کرد، کە بە گوێرەی سەد ساڵی دووەمینی کۆماری تورکیایە، پارادایمێک، کە نیشانی دەدات گۆڕان مەرجێکە بۆئەوەی کورد و تورک ئەم بنبەستە تێپەڕێنن، ئەمەش بە مانای نوێبوونەوەی هەموو شتێک دێت، لەبەرئەوەی ئەم سیستەمەی ئێستای تورکیا بەسەرچووە.

وتیشی: ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە گرنگییەوە لەو کۆمیسۆنە دەڕوانێت، کە بڕیارە لە پەرلەمان درووست بکرێت، هەروەها دەیەوێت لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کۆببێتەوە و پەیوەست بە پڕۆسەکەوە ڕاوێژ بکات.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٧ـی حوزەیران بەبۆنەی جەژنی قووربانەوە، ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ برازای عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ڕحا و عەلی ئۆجالان خوشكەزای و دوو نەوەی فاتیمەی خوشکی دیداری ئەنجام دا، بۆ جاری یەکەمبوو، کە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ منداڵاندا دوای ٢٦ ساڵ دیدار ئەنجام دەدات.

Live
Hide picture