ناوەندی هەواڵەکان
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریكاوە بڵاوی كردووەتەوە، ستیڤن ویتکۆڤ، نێردەی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان کۆدەبنەوە، دەشڵێن: کۆبوونەوەکە لەسەر داوای وڵاتی ئەمریکایە.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریكاوە سەبارەت بە وادەی كۆبوونەوەی شاندی نێوان ئەمریكا و ئێران بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریكاوە بڵاوی كردووەتەوە، ستیڤن ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان کۆدەبنەوە.
دەشڵێن: کۆبوونەوەی شاندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران لەسەر داوای وڵاتی ئەمریکایە.
باس لەوەشكراوە، تائێستا ئێران وەڵامی پێشنیارەکانی ئەمریکای نەداوەتەوە، سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی.
هاوكات، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ستیڤن ویتکۆڤ بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، بوونە خاوەنی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە مەترسییە لەسەر ئیسرائیل.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی وتەی سەرچاوەکان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.
هەروەها، کەناڵی ‘مەیادین’ لە زاری بەرپرسێکی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە، هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بۆ پێکدادانی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئێران و ئەوەی، کە هەیە تەنها فشارە لەسەر ئێران بە مەبەستی ڕازیبوون بە مەرجەکانی ئەمریکا.
ئەمرۆ ماڵپەری ‘بەغداد ئەلیەوم’ بڵاوی كردەوە، ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی خۆی لە سووریا کشاندووەتەوە بەرەو هەرێمی کوردستان و لە پارێزگای هەولێر جێگیرکراون.
هەر لەو بارەیەوە جێگری سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و کشانەوەی خانەوادەی سەرباز و سیاسەتمەدارانی ئەمریکی لە بەحرەین و کوەیت بەشێکە لە پێداچوونەوە بە پیلانە ئەمنییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ئ.م
