چارەنووسی نادیاری دوو ژنە چالاکی بەلووچ

دوو ژنە چالاکی بەلووچ دوای تێپەڕبوونی ٤٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەربوونیان، تا ئێستاش لە بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان ڕاگیراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی بەلووچستان، رۆئیا رەئیسی و پەریسا سدیقی، کە هەردووکیان تەمەنیان ٢٦ ساڵە، لە ناڕەزایەتییاکنی شاری چابەهار دەستبەسەر کراون و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان گواستراونەتەوە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پەریسا سدیقی مناڵێکی تەمەن ٨ ساڵانی هەیە.

بەرپرسانی ئەمنی تۆمەتی پێشەنگایەتی‌کردنی ناڕەزایەتییەکانیان خستۆتە پاڵ پەریسا سدیقی. لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە پەریسا سدیقی یەکێک لە بلاگەرە بەلووچەکانی شاری چابەهار بووە و خاوەنی ساڵۆنی جوانکاریی بووە. ناوبراو دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی، سەرپەرشتیی کچە ٨ ساڵانەکەی کەوتۆتە ئەستۆ.

هەروەها  لە ڕۆژانی ڕابردوودا دایکی پەریسا سدیقی بەهۆی دڵەڕاوکێ و نیگەرانیی دوای گیرانی کچەکەی. تووشی جەڵتە بووە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆئیا ڕەئیسی تەنیا نانهێنەری ماڵەوەیانە و ئەرکی بژێوی ژیانی دایک و باوکە بەساڵاچووەکەی لەسەر شانە.

Live
Hide picture