
پارتی یەکێتی دیموکراتی، پەیەدە، پیرۆزبایی لە هاوپەیمانیی نێوان پێنج پارتەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ئەمەشی وەک دەستکەوتێکی مێژوویی ناوبرد.
لە بەیاننامەیەکدا هاوسەرۆکایەتی پەیەدە، رایگەیاندووە: ئەو هەنگاوەی ئێوە پیرۆز بیت، کە هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێو دەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوەی ئێوە ناوتانە، گرنگییەکی مێژوویی هەیە، چونکە ئەم قۆناغە هەستیارە و چارەنووسی گەلی کورد و گەلانی دیکە و پێگەی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان دیاری دەکرێت. بۆیە ئەو هاوپەیمانییە، ئەو پەڕی بەرپرسیارێتیی ئێوە دەسەلمێنێت.
هاوسەرۆکاییەتی پەیەدە راشیگەیاندووە ئەم هاوپەیماناییە بەشێکی دیاری خەباتی گەلی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پەیامێکی روونیشە بۆ قۆناغەکە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: “مێژوو سەلماندوویەتی، هێزی کورد لە یەکڕیزی و گوتاری هاوبەشی سیاسیدایە و لەسەر بنەمای ئیرادەی گەل، دەتوانێت بمانگەیەنێتە مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسی.”
پەیەدە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هاوپەیمانییەکە دەربڕیوە و هیوای خواستووە، ئەمە ببێتە هەنگاوێکی کردەیی بەرەو پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی لەسەر ئاستی هەر چوار بەشی کوردستان.
