
ڕێبەر ئاپۆ، پەیامێکی بۆ ١٤ـەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی عەشتاری کامپی پەنابەرانی مەخموور نارد.
دەقی نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیەیە:
“هیوادارم کۆنفڕانسی ئەنجوومەنی ژنانی مەخموور کە ئەنجامی دەدەن، تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی بەرز ڕابگرن، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانتان لە دامەزراندنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەجێبهێنن.
قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات. سیستەمێکی دیموکراتیک و کۆمۆناڵ بە پێشەنگایەتیی ژنان پێشدەکەوێت. پرۆسەی دیموکراتیک کۆمۆناڵیست، شێوەی کۆمەڵگەی ژن-دایکی نۆژەنبووەوەیە. خۆگەیاندنە ڕاستیی کۆمەڵایەتیش تەنها بەم ڕێبازە دەشێت بێتە دی. تاوەکو پیاوسالاری تێنەپەڕێنرێت، لە بوارەکانی فەلسەفە، زانست، ئێتیک، ئیستاتیکا و ئاییندا حەقیقەتی کۆمەڵایەتی نایەتە ئاراوە. تاوەکو کەلتووری پیاوسالاری کە لە قووڵایی کۆمەڵگەی سەردەمی نوێدا شاردراوەتەوە هەڵنەوەشێت، وەکو مارکسیزمیش سەلماندوویەتی، سەرخستنی سۆسیالیزمیش مەحاڵە. خۆگەیاندنە سۆسیالیزم، بە ئازادیی ژندا تێدەپەڕێت. بەبێ ئازادیی ژن سۆسیالیستبوون نایەتە دی. سۆسیالیزم نایەتە دی. لەم سۆنگەیەوە بناغەی خەباتی سیاسی، ئابووری، کەلتووریی ئەنجوومەنی ژنانی مەخموورمان، پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە پێکبێت.
گەلی مەخموورمان کە بە زۆرەملێ لە شوێن و زێدی خۆیان دابڕێنران، سەرەڕای هەموو زەحمەتی، چەوساندنەوە و ستەمەکان دەستیان لە ناسنامە و کەلتووری خۆیان هەڵنەگرت، لە چۆڵەوانییدا بنیاتنانی ژیانێکی شیاویان سەرخست کە بوونە بەشێک لە تێکۆشانی ئازادی. جێی ئەوان لە تێکۆشانی ئێمەدا قسە هەڵناگرێت.
داننان بە گەلی کورد لەناو یاسادا، کرانەوەی کەناڵەکانی سیاسەتی دیموکراتیک، خستنە ژێر ئاساییشی ماف و ئازادی لە ڕووی چارەسەریی هەمیشەییەوە گرنگە. گەڕانەوەی گەلی مەخمووریش لەم هەلومەرجەدا مانادارە. بۆئەوەی گەڕانەوە بۆ وڵات بێتە دی، پێویستە زەمینەی سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتی بڕەخسێنرێت، نەک تاکەکەسی و خێزانی، گرتنەبەری گەڕانەوەی کۆلێکتیڤ لە چوارچێوەی سیاسی و یاساییدا، ناچارییە. گەلی مەخموور کە ستەمدیدەی شەڕ و پێکدادانەکانن، لە هەمان کاتدا بکەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیشن. من باوەڕم وایە کە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی ئەوانیش بۆ سەر خاکی خۆیان، لەم چوارچێوەیەدا گەلەکەمان و کۆنفڕانسەکەتان سڵاودەکەم.
لەگەڵ سڵاو و خۆشەویستیی بێ پایان
عەبدوڵا ئۆجالان.”
