ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی بۆ هۆزە عەرەبەکانی سوریا: یەکڕیزی و پشتیوانیتان بۆ کورد لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەیی دیموکراتی گرنگییەکی گەورەی هەیە


ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامەکەیدا بۆ شێخ و پیرانی هۆزی ناوچەکانی جزیرە و دێرەزور و ڕەقە و تەبقا گوتی ” یەکڕیزی و پشتیوانیتان بۆ کورد لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەیی دیموکراتی گرنگییەکی گەورەی هەیە. پشتیوانی ئێوە بۆ قەسەدە مانای زۆرە.”

دەقی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ عەشیرەتەکان بەمشێوەیەیە:

“بۆ شێخ و ڕیشسپییەکانی هەرێمەکانی جزیرە، دێرەزۆر، ڕەقە و تەبقا:

دۆستانی هێژا:

لەسەرەتادا بە دڵخۆشی، خۆشەویستی و ڕێزدارییەوە سڵاوتان لێ دەکەم.

یەکێتی و پشتگیریتان لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک خاوەن واتایەکی گەورەیە.

ئێوە بەم یەکێتییەتان بناغەیەکی مێژوویی نوێ کە باوەڕی بە پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب بونیاد دەنێن.

لە دڵی مێژوو و ڕابردووتاندا، لە نێوان هەردوو گەلانی کورد و عەرەب پەیوەندی هەیە. لە قوڵایی مێژوودا، دۆستایەتی و برایەتی نێوان گەلانی عەرەب و گەلی کورد هەمیشە لە پێشینە بووە. تەنانەت ئەم دۆستایەتییە، لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام و بڵاوبوونەوەی بە سەرکردایەتی پێغەمبەر محەمەد، ڕێگەی بە زۆربەی کوردەکان دا بە ئاسانی بەشداری ناو ئاینی ئیسلام ببن. هۆکاری سەرەکی پەیوەندی پتەوی نێوان گەلانی کورد و عەرەبە. ئەم پەیوەندییە خوشک-برایەتییە لە نێوان ئەو دوو گەلەدا بۆ چەند سەدەیەک لە دوای ئیسلام بەردەوام بوو و پەرەی سەند.

ئەم پەیوەندییە کە ئەمڕۆ ئێوە بەڕێوەی دەبەن لەلایەنێکەوە مێژووییە و لەلایەنێکی دیکەوە کۆمەڵایەتییە. هەروەها خاوەن بناغەیەکی سیاسیشە، هەربۆیە واتا و گرنگییەکی گەورە بەم هەڵوێست و یەکێتییە لە سووریا دەدەن. پشتگیریی لە خوشک-برایەتی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب دەکەم، چونکە بناغەیەکی مێژوویی هەیە.

لەسەر ئەم بنەمایە، خۆمان پێشخست و دیداگامان لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی و نەتەوەی دیموکراتیک دا. دەبێت هەمووان یەکسان بن، ئازاد بن، پێکەوەبژێن، خۆیان بەڕێوەببەن. دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە یەکسانی و دادپەروەریی بونیادبنرێت. دەبێت کورد و عەرەب پێکەوەبژێن. ئەمەش گرێدراوە بە پشتگیرییتان بە قەسەدەوە. پشتگیریتان بۆ قەسەدە هەڵگری واتایەکی گەورەیە.

دۆستانی هێژا:

ئێوە دەتوانن ڕۆڵیکی گرنگ و مێژوویی لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک، ئارام، یەکگرتوو و دادپەروەر بگێرن. گرنگە عەرەب، کورد، سوریان-ئاشووری و هەر کەسێک کە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژێت بۆ ئەم برایەتییە مێژووییە تێبکۆشێت.

من بەم هیوا و باوەڕییەوە لەباوەشتان دەگرم.

جارێکی دیکە بەڕێزدارییەوە سڵاو لە هەمووتان دەکەم.

هیوای سەرکەوتن و تەندروستیتان بۆ دەخوازم.

سڵاوی دۆستانە و برایەتی

٢٨ـی تەمووزی ٢٠٢٥

عەبدوڵا ئۆجالان

دوورگەی ئیمرالی”

Live
Hide picture