
کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە بایاننامەیەکدا بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی «شەریف باجۆر و هاوڕێیانی» یادی ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی ژینگەی زاگرۆسی بە ڕێزە بەبیرهێنایەوە.
شەریف باجۆر و هاوڕێیانی لە ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ لە کاتی هەوڵدان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی مەریوان گیانیان بەخت کرد. پەژاک بەبیری هێناوەتەوە کە کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کودار) لە سێیەم کۆنگرەی خۆیدا، بۆ بەرزنرخاندنی یادی ئەو شەهیدانە، ڕۆژی ٣ی خەرمانانی وەک «ڕۆژی پاراستنی ژینگە و شەهیدانی ژینگە» بەناو کردووە.
بایاننامەکە بە جەختکردنەوە لە گرینگیی ژینگەی زاگرۆس وەک دڵی ژیانبەخشی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هۆشداریی داوە کە تێکدانی ئەم ژینگەیە بە واتای هەڕەشەیە لەسەر ژیانی خەڵک و سروشتی هەرێمەکە.
پەژاک بە ئاماژەدان بە سیاسەتی خراپ و ژینگەخۆرانەی سیستەمی دەسەڵاتداریی ئێران و سیستەمی کاپیتاڵیزم، بارودۆخی ئێستای بە قەیران ناو بردووە و جەختی لەسەر پێویستیی سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی لەسەربنەمای زانستی ئیکۆلۆژی بۆ ڕزگارکردنی ژینگە کردۆتەوە.
پەژاک هەروەها یادی شەهیدانی ئەمدواییەی ژینگە& بەتایبەتی شەهیدانی سنە و هەڵەبجەی بەرز ڕاگرتووە و بانگەوازی لە خەڵک کردووە کە چالاکییە مەدنییەکانیان لە پێناوە پاراستنی ژینگە بکەن بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەیان.
دەقی بەیاننامەکەی پەژاک:
“شەریف باجوەر و هەڤاڵانی”ڕۆژی٣یڕەزبەری١٣٩٨ لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی سێلسی و پیلەسەر بە مەریوان شەهید بوون. کۆمیتەی ئیکۆلۆژی “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)” یادی باجوەر و هەڤاڵانی و سەرجەم شەهیدانی ژینگەی زاگرۆس لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندابە بیر دەهێنێتەوە.
کۆمەڵگەی دیموکراتی و ئازادیڕۆژهەڵاتی کوردستان-کۆدار،وەکڕێزگرتن لە قوربانیدانی باجوەر و هەڤاڵانی،ڕۆژی 25ی ئەیلولی 2020ی بەڕۆژی “پاراستنی ژینگە” و “شەهیدانی ژینگە” ناوزەد کرد. شەهید باجوەر و هەڤاڵانیمیراتێک لەهزری پاکی ئیکۆلۆژی و پاراستنی ژینگەیان بەجێهێشت.
ئیکۆسیستەمی زاگرۆس دڵی لێدان و ژیانبەخشی خەڵکیڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە. بێ گومان بوونی گەلەکەمان لەم شوێنە ناوازەیەدا بە درێژایی مێژوو توانیویەتی بە جێگیری بمێنێتەوە و بە تێکەڵبوون لەگەڵ سەوزایی زاگرۆس کولتوورێکی دەوڵەمەندی پێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە. ئەوەی ئەمڕۆ گرنگە ئەوەیە کە هەم بوونی زاگرۆس و هەم گەلی کورد و هەم گەلانی نیشتەجێی ئەم ژیانە ژیانبەخشە بە هۆی تاڵان و دژە سروشتی خاوەن سەرمایەدارییەکەی ئێران لە مەترسیدان. هەژموونی دڕندەیی و قۆرخکارییەکانی سەروەت و سامان و دەسەڵات، لەگەڵ هەموو تەماحێکی تێرنەکراوی سیستەمی سەرمایەداریی ئێران و مۆدێرنیتە چەوتەکەی،ڕۆژانە بووەتە هۆی وێرانکردنی کارەساتبارانەی ژینگە. هەژاری ئیکۆلۆژی لە ئێراندا بە دڵنیاییەوە دەرئەنجامی کردەوەی حکومەتە کورتبینەکانی ئێرانە لە مێژووی هاوچەرخدا کە مرۆڤ و ئیکۆسیستەمیان پێکەوە بەرەو لەناوچوون بردووە. ئەم پڕۆسەیه گەیشتووەته قۆناخی له ڕادهی گرینگ و مه ترسیدار که ئەگەرڕانەگیرێت، ژیانی مرۆڤ و گیانداران له ئێران و زاگرۆسدا مەحاڵ دەکات. بۆیە ئەمڕۆ کۆمەڵگا و ژینگە بەهۆی ململانێی حوکمڕانانی دەسەڵات و سەروەری ئێرانەوە لە مەترسیدان وەجیا لە بزووتنەوەی ژینگەیی و کردەوەی ژینگەیی، پێویستی بە زانستی ئیکۆلۆژی و بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتییەکگرتوو و بەردەوام هەیەبۆ بەدەستهێنانی ئازادی.
شەهید شەریف باجوەر و هەڤاڵانی بە ناسینی ئەو لایەنانەی ژیانی مرۆڤایەتی و بە ئامانجیڕزگارکردنی ژینگەی زاگرۆس لە وێرانکاری، هەنگاویان ناوە، بەڵام دوابەدوای پیلانی دامودەزگا ئەمنیەتییەکانیڕژیمی دژە ژینگەی ئێران، شەهید بوون. ئامانجیان پێشگرتن بوو لەو پرۆسەیبەربەرییەی کە بە ئامانجی جینۆسایدی ئیکۆلۆژی دژ بە ئیکۆسیستەمی زاگرۆس بەڕێوە دەچوو. ئەوان لەرۆڵە هۆشیار و بەئاگاکانی کۆمەڵگا و مرۆڤەکانی ئێمە بوون کە بێ گومان میراتێکی گەورەیان بۆ نەوەکانی داهاتوو بەجێهێشتووە. ئەوە پەیوەستە بە نەوە پەرۆش و هۆشیارەکانی ئەمڕۆوە کە گرنگی زیاتر بە ئیکۆلۆژیا بدەن و ڕێگایەک بۆڕزگارکردنی کۆمەڵگا و ژینگە بدۆزنەوە و بە هەموو هێز و ئیرادەی پۆڵایینەوە بزووتنەوەی ئازادیی سەردەمەکە دەستپێبکەن.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، وێڕاییادکردنەوەییادی شەهیدانی ٣ی شەهریوەر و هەموو شەهیدانی ژینگەپارێز، بەتایبەتی شەهیدانی شاری سنە بە ناوەکانی “خەبات ئەمینی، حەمید مورادی و چیاکۆیوسفینژاد” و شەهیدانی هەڵەبجە “ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر”، بانگەوازی سەرجەم گەلەکەمان و چینی کرێکاری هۆشیار و بەئاگا دەکات بۆ ئەوەی چالاکییە مەدەنییە سیستماتیکییەکان بۆڕزگارکردنی ژینگە لە مەترسی لەناوچوون بکەنە بەشێک لە ژیان و کارەکانیڕۆژانەیان و بەم شێوەیەش کولتوورسازی بکەن. بێگومانئەمڕۆژینگە، چ لە کوردستان و چ لە جیهاندا، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کەلە خەباتێکیناوبەناوی سالانە زیاتر،پێویستی بەخەباتێکی بەردەوام و ستراتیژیکی گەل هەیە. قەیرانە ژینگەییەکان ئەوەمان بیردەخەنەوە کەڕزگارکردنی ژینگە و پاراستنی، ئەرکێکیدەستلێبەرنەدراوی ئینسانی و ئەخلاقی و ڕۆشنگەرانە و سیاسییە کە نابێت تەنانەت بۆ ساتێکیش پشتگوێ بخرێت. یادی شەهیدانی شەهریوەر و ژینگەبەرز بێت.
کۆمیتەی ئیکۆلۆژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
2 شەهریوەر 1404 – 24ی ئابی 2025
