کەجەدەکە-ئەورووپا بە ڕاگەیەندراوێک بانگەوازی بەشداربوونی لە ڕێپێوانی ٢٦ـی تەممووزی لۆزان کرد


کەجەدەکە- ئەورووپا لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی شەرمەزاکردنی پەیامننامەی لۆزان کرد و لە بارەی پەیماننامەکەوە ڕایگەیاند: “واژۆکردنی پەیمانی لۆزان لە نێوان بەریتانیا، فەرەنسا و تورکیا ئەو ساتە مێژووییە کە ڕێگەی لەبەردەم کۆمەڵکوژی کورد کردەوە و وتی: “ئەمە دەستێوەردانێکی نێونەتەوەیی بوو کە گەلی کورد و جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕووبەڕووی پرۆسەیەکی قووڵی شەڕ کردەوە.

بە پەیماننامەی لۆزان گەلەکەمان نەک هەر لە ڕووی جوگرافییەوە پارچە کرا، بەڵکو بە هێرشکردن بۆ سەر یەکێتی نەتەوەیی، ئیرادەی سیاسیشیان دەستی بەسەردا گیرا و بنەما کۆمەڵایەتییەکەی پارچە بوو و سیاسەتێکی قووڵی نکۆڵی و لەناوبردن دەستیپێکرد. لەم پرۆسەیەدا کە دەوڵەت نەتەوەکان دامەزران، ماف و دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد بە هیچ دانرا و گەلەکەمان لە نێوان چوار دەوڵەتدا گیروودە کران.

بە دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەکان، هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر ئازادی و خۆبەڕێوەبەری و نەتەوەکان دەستی پێکرد. عەقڵیەتی ‘یەک وڵات، یەک نەتەوە’ سەپێندرا. لەسەر بنەمای ئەم عەقڵیەتە ئاسمیلەکردنێکی قووڵ جێبەجێ کرا. دوای پەیمانی لۆزان، لەبری ئەو بەڵێنانەی کە بە گەلی کورد درابوو، بە پێچەوانەوە کۆمەڵکوژی و ئاسمیلەکردن بەسەر گەلی کوردا سەپێنرا.

دەوڵەتانی داگیرکەر کە هێرشیان بۆ سەر هەبوونی گەلی کورد دەست پێکردبوو، هەموو شتێکیان بە ناوی کوردەوە بە تایبەت زمانیان کردە ئامانج. بە یاسای بنەڕەتی ١٩٢٤کورد بە نەبوون دانرا و پلانی کۆمەڵکوژی بەسەردا جێبەجێکرا و لەو چوارچێوەیەدا بەدەیان کۆمەڵکوژی و داگیرکاری لە خاکی کوردستاندا ئەنجامدرا.

ڕۆشنبیر و هێزە کۆمەڵایەتیەکانی کورد، کە درکیان بە کۆمەڵکوژی کرد، دەستیان بەسەرهەڵدان کرد، بەڵام سەرهەڵدانەکەیان بە پیلانگێڕی سەرکوت کرد و بە شێوەی جۆراوجۆر کوژران. گەلی کورد دژ بەم کۆمەڵکوژییە، چ بەدیلێک پێویست بوو بەخشی بەڵام دەستبەرداری تێکۆشانی نەبوو هەتا گەیشتە ڕۆژی ئەمڕۆ.

پەیمانی لۆزان ناوی بەفەرمیکردنی کۆمەڵکوژی و نکۆڵیکردنی گەلی کوردە. بەم پەیمانەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە هەموو بەشەکانی کوردستان هێرشی کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ، ئیرادەی ملیۆنان کەس نەیهێشت ئەم کۆمەڵکوژییە بگاتە ئەنجام و بە بیرۆکەکانی بوو بە هێزی چارەسەری و بەمشێوەیە هەموو پلانەکانی داگیرکەرانی تێکشکاند. لە سایەی ئەم تێکۆشانە گەلی کورد وشیار بووەو و بە بەرخۆدانێکی مەزن ڕێگای یەکێتی هەڵبژارد.

گەلی کورد سەرەڕای مەرجی سەخت و قورس سەری دانەنواند؛ بە ئیرادەی دیاریکردنی داهاتوو، یەکسانی و ئازادی خۆی، زیاتر لە ١٠٠ساڵە بڕیاری درێژەدانی بە تێکۆشان داوە. ئەمڕۆ لە ١٠٢یەمین ساڵەی لۆزاندا، جارێکی تر ڕایدەگەیەنین. ئەو دۆخەی بەسەر گەلەکەماندا سەپێنراوە ڕەتدەکەینەوە! ئێمە بە ئیرادەی بنیاتنانی ئایندەیەکی دیموکراتیک، سیاسی و یەکێتی نەتەوەیی خۆمان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

گەلی کورد، بە هەزاران شەهیدەوە، ئەم پەیماننامەیە وەک ئیرادەیەک کە بە سەر خاکەکەیدا سەپێنراوە، ناناسێت. ئێستا بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ ئازادی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە لە ١٠٢یەمین ساڵیدا ئەم پەیماننامەیە هەڵدەوەشێنێتەوە.

وەک کەجەدەک-ئەورووپا، داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە ١٠٢یەمین ساڵەی پەیمانی لۆزان، لە ٢٦ـی تەممووز، لە لۆزان کۆدەبینەوە، بەشداری چالاکییەکە بن.

٢٦ـی تەمووزی ٢٠٢٥، شەممە، کات: ١٣:٠٠، ناونیشان: تێراس جان مۆنێت، لۆزان سویسرا.”

Live
Hide picture