ڕاگەیاندراویی کەژەکە سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر گەلی درووزی


کۆمەڵەی ژنانی کوردستان -کەژەکە، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکانی هەتەشە، کە لەم ماوەیەدا لە سووریا پەرەی سەندووە بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە:

ڕاستی هەتەشە کە بەردەوامی هێرشکاری داعشە و لەسەر شۆڕشی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین سەپێندراوە، لەئەمڕۆدا لە سووریا پەرە بە پڕۆسەیەکی نوێی خوێن ڕێژی دەدات. داعش لە دژی توڕەیی و سەرهەڵدانی گەلان درووستکرا کە لە دژی دەوڵەت نەتەوەیی ستاتۆگەر لە تێکۆشاندا بوون. ئەم بونیاتنانە لە ئێستاشدا بە وزەی هێزی سەرمایەداریی جیهانی، وەک گورزێک لەدژی گەلان درێژەی هەیە.

ئەو هێزانەی کە بە کۆنسێپتی هێزە هەژموونییەکانەوە دەجوڵێنتەوە، خواستیانە سووریا بکەنە گۆڕەپانی شەڕێکی نەگریس. لە سووریادا ڕۆژ بە ڕۆژ هەواڵ و زانیارییەکان لەسەر کۆمەڵکوژی زیاتر دەبن. پێویستە باش بزانرێت، هەتەشە تەنها پەردە پۆشکردنێکە، لە بنەمادا ئەوانەی لە گۆڕەپانەکەدا شەڕدەکەن هیزە هەژموونگەراییەکانن.

تەڤگەری ئازادیی کورد درووستبوونی دینامیکی سەروەری لە گۆڕەپاندا بەهێز دەکات، گەلانی سووریا وەک هیوای ڕزگاری لە کوردان دەڕوانن و هاوسەنگی هێزی نوێی لە هەرێمەکە، لێگەڕینی نوێی بۆ چارەسەری هێنایە ڕۆژەڤ.

کورد بۆ لێگەڕینی چارەسەری بووە بە ئەکتەرێکی سەرەکی، ئەمەش وایکردووە ئەو هێزانەی کە لەم دۆخە پشێوییەدا خۆیان درووستەکەنەوە، هێندەی دیکە پەرە بە شەڕانگێزی بدەن.

هێزە هەژموونگەراکان و بونیاتنانی دەسەڵاتی ناوەندی لە هەرێمەکەدا قەیرانەکانیانی قوڵتر کردووەتەوە و جگە لەمە هیچ ڕۆڵێکی تر ناگێرن. ئەوەی پێویستییە بۆ گەلان چارەسەری دیموکراتیکییە. “شۆڕشی گەلانی ڕۆژئاوا و ژنان کە ١٣ ساڵی پڕکردەوە، بە ئێستایشەوە سەرچاوەی هیوا و جۆشوخۆرشە.

شۆڕشی ڕۆژئاوا هەموو ئەو هۆکارانەی کە هۆکاری شەڕ و کۆمەڵکوژیین لە نێو خۆییدا سەرکوت کرد و چارەسەری کردن و بووە نموونەیەکی کۆنکرێتی بۆ ژیانی هاوبەش.

لەئەمڕۆدا هێزە جیهادییەکان دەیانەوێت پەرە بە وتاری مەزهەبی بدەن لە ناو سوورییەکاندا، ئەمەش زەمینەسازی دەکات بۆ کۆمەڵکوژی. ئەم دۆخە هەڵوەشێنەر، وتار و هەوڵدانە نەفرەتیبارانە، ڕەنگە دەوڵەمەندی کۆمەڵایەتی و چاندی سووریا لە باربەرێت، هێرشی سەر دروزییەکان، درێژکراوەی کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەلەوییەکانە. شەڕە ئەتنیکی و ئانییەکان تیماری دەردی دەسەڵاتداری دەکات، بەڵام ئەوەی پێویستی گەلان و ژنانە مافە بنەڕەتییە دەستوورییەکان و سیستەمی دیموکراتیکییە.

ئەم بونیاتنانە لە ژێر ‘فەرمانداری جۆلانی’دا ناڕەوایە و دەبێت هەموو هێزە نێونەتەوەیی، ژنان، دیموکراتیک و سۆسیالیستییەکان لە دژی بەڕێوەبەریی جۆلانیی جیهادیست هەوڵوێست نیشان بدەن. دەیانەوێت گەلی عەرەبیش پەلکێشی ئەم تەڵە خوێناوییە بکرێت، پێویستە گەلی عەرەب بڵێن؛ ئیدی بەسە ئەم یاریانە.

تاکە ڕێگەی سەرکەووتنی گەلانی سووریا، چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیکییە. بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو کارە نامرۆڤایەتییانەی کە بەرامبەر بە ژنانی ئێزدی و عەلەوی ئەنجام دەدرێن لەناو کۆمەڵگەی درووزدا دووبارە نەبنەوە، پێویستە هەموو بونیاتنانەکانی ژنان پەرە بە تێکۆشانێکی هاوبەش بدەن.

بانگەوازی لە هەموو ژنانی کورد، عەرەب، چەرکەس، تورکمان، سوونی، عەلەوی، ئێزدی و درووزی دەکەین بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی شەڕ بجووڵێنەوە.”

Live
Hide picture