لە جەژندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئیدارەی سۆرانیان کردووە

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشت و گوزاری ئیدارەی سۆران بڵاوی کردەوە، ژمارەی گەشتیار و سەردانیکەران لە پشووی جەژنی قوورباندا ١٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشت و گوزاری سۆران، سەبارەت بە ژمارەی گەشتیار و سەردانیکەران لە پشووی جەژنی قوورباندا بۆ ئیدارەی سۆران بەم شێوەیە زانیاریان بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشت و گوزاری سۆران بڵاوی كردەوە، ژمارەی گەشتیار و سەردانیکەران لە پشووی جەژنی قوورباندا ١٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پشووی ئەمساڵی جەژنی قوورباندا جموجۆڵێکی گەشتیاری بێ وێنە و چالاک لە سەرانسەری هەر شەش شارۆچکەی سۆران (سۆران، ڕەواندوز، چۆمان، مێرگەسۆر، خەلیفان، سیدەکان) هەبووە.

ئەوەشیان خستەڕوو، پلانی گەشتیاری بۆ ڕۆژانی جەژن بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا.

Live
Hide picture