کەجەکە: ئەو هەنگاوانەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت جێبەجێی دەکەین

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، سەبارەت بە بانگەوازە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت جێبەجێی دەکەین و ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین، بەڵام هاوکات جەختیشی کردۆتەوە “کە پڕۆسەکە بەشێوەیەکی یەکلایەنە یان بەتەنها بەهەنگاونانی ئێمە پێش ناکەوێت.”

بەیاننامەی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

ڕێبەر عەبدولڵا ئۆجالان بۆ بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بانگەوازییەکی نوێی کرد. ئەم بانگەوازە دوێنێ بڵاوکرایەوە و ڕای گشتیی لە ناوەڕۆکی ئاگادارکرایەوە. پێش هەموو شتێک خۆشحاڵین کە دەنگ و دیمەنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتە دەرەوە. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەمە بۆ گەلەکەمان و هەموو دۆستانمان بەهەمان شێوە جێگای دڵخۆشی بووە. بەم بۆنەوە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن گەل و دۆستانەوە بە جۆشەوە گرنگی پێدەرێت، بە ڕێزدارییەوە سڵاویان لێدەکەین و حەسرەتی خۆشەویستی و پیزانینی خۆمان پێشکەش دەکەین.

ئەم بانگەوازییە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، دووەم بانگەوازییە لە دوای بانگەوازییەکەی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥. ئەم بانگەوازییە هاوشێوەی بانگەوازییەکەی ٢٧ـی شووبات مێژووییە. ڕێبەر ئاپۆ لەو بانگەوازە مێژووییەدا پڕۆسەی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی لە ڕووی ڕێباز و ئامانجە بنەڕەتییەکانییەوە کۆکردەوە، ئەو پێشکەوتنانەی تا ئێستا بەرهەم هاتووە و ئەو هەنگاوە پێویستانەی بۆ داهاتوو دەبێت بنرێت، پێشکەش کرد. ڕێبەر ئاپۆ جارێکی تر بە وتنی: “بەردەوامم لە پشتیوانیکردنی “بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” کە لە ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ ڕاگەیاندرا” ئیرادەی بەهێز و ئاشکرای خۆی نیشاندا، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی ئەم بانگەوازییە مێژووییەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانمان هەڵسەنگاند و بەپێویستی دەزانین ئەو ئەنجامانەی کە لەسەری یەکدەنگین بە ئاشکرا بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە.

ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ پڕۆسەی “ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک” بە بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ ڕاگەیاندرا، نیشاندا و بە تەواوەتی ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین. تا ئێستا بە گوێرەی باوەڕی خۆمان بۆ بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” و ئەرکی مێژوویی کە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم بانگەوازە، بڕیاری ستراتیژیمان داوە و لەو چوارچێوەدا هەنگاومان ناوە. گەلەکەمان بە وریایی و هەستیارییەوە و بە باوەڕێکی گەورەوە لە پشت ئەم پڕۆسە مێژووییەوە کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە وەستاوە. لەم قۆناغەدا کە پێ گەیشتووین، کۆماری تورکیا و حکومەتی ئێستای، هێشتا بەگوێرەی پێویستییەکانی پڕۆسەکە و ئەو هەنگاوە بەرچاوانەی کە ئێمە گرتوومانەتەبەر، هیچ هەنگاوێکیان نەناوە. ئێمە ئەمانە دەبینین و دەزانین. لەگەڵ ئەوەشدا، بە پێی ئەو باوەڕەی کە بە ئامانجەکانی ‘بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ بەدەستهاتووە، ئێمە پشتیوانییمان لە پڕۆسەکە کردووە.

هەروەها بە هەستیارییەکی گەورەوە هەوڵماندا ئەم هەڵوێستە درێژە پێبدەین. لەو بڕوایەداین ئەو هەوڵدانانەمان کە لەم بوارەدا دیارە، بۆ ئەم بانگەوازە مێژووییە نوێیە، ڕایدەگەیەنین کە هەنگاوی ڕوونتر کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت جێبەجێ دەکەین. ئێمە ئەم هەنگاوە ڕوونە، وەک هەنگاوەکانی دیکە کە ناومانە، بۆ نیشاندانی گرێدراوبوونمان بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نیشان دەدەین و بەو باوەڕەی کە گەلەکەمان و مرۆڤایەتی بە ڕێگەی مانیفێستی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ئازادی بژین، هەنگاو دەنێین.

ڕێبەر ئاپۆ لە بانگەوازییەکەی کە لە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەو هەنگاوە پێویستانەی کە دەبێ بنرێن دەست نیشانکرد و ئەوەی کە چۆن پڕۆسەکە بڕواتە پێشەوە خستەڕوو. بۆیە پێویستە دەست نیشانکردنەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەبەرچاو بگیردرێن و لێی تێبگەین. ئەم بانگەوازییە تەنها پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، بەڵکو لەهەمان کاتدا بۆ دەوڵەتیشە، بەتایبەتی پەرلەمان، هەموو دامەزراوە سیاسییەکان و کەسانی بەرپرسیاریش دەگرێتەوە. هەتا ئەمڕۆ ئێمە بەگوێرەی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆمان و بە هەستیارییەکی گەورەوە هەنگاوی ستراتژیمان ناوە.

ئێستا، بڕیارمان داوە ئەو هەنگاوانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت، جێبەجێ بکەین. ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین. بەڵام دەبێت لەوە تێبگەن کە پڕۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە یان تەنها بە هەنگاونانی ئێمە پێش ناکەوێت. بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی ڕاست و دروست لە پڕۆسەکە نزیک ببنەوە و هەنگاوی پێویست بنرێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ کە پڕۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت. چونکە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، ئەم پڕۆسەیە دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت و بگات بە ئامانجەکانی. هەروەها بە پێچەوانەوە مەحاڵە بە بەردەوامبوونی بارودۆخی ئێستا پڕۆسەکە بەرەو پێش بچێت. دووەم، بۆ سیاسەتی دیموکراتیک و سەروەری یاسا، پێویستە هەموو ئەو کارانەی پێویستە بکرێت. پێویستە سیاسەت و پەرلەمان لەم بوارەدا دەستپێشخەری بکەن و بەو پێیە هەنگاو بنێن. پڕۆسەیەک و پێشکەوتنێکی مانادار تەنها بەمشێوەیە بەدی دێت.

لە ئەنجامدا، لە کاتێکدا کە ئێمە ئیرادەی خۆمان بۆ هەڵگرتنی ئەم هەنگاوە مێژووییە نیشان دەدەین، هەروەها بە پێویستی دەزانین بە هەمان هەستی بەرپرسیارێتییەوە ئەوەی کە پێویستە بکرێت دووپاتی بکەینەوە. هیوادارین ئەوەی وتوومانە لێی تێبگەن و لەو بارەوە کاری لەسەر بکرێت. ئێمە بەو باوەڕەوە هەنگاو دەنێین کە وەک چۆن تا ئێستا ناومانە، لەمەوبەدواش بۆ ئەوەی دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلەکەمان بێت، بەردەوام دەبین. ئێمە هێشتا بەو باوەڕەی کە ئەم هەنگاوە وەڵامی خۆی دەدۆزێتەوە و پڕۆسەی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” سەردەکەوێت هەنگاو دەنێین.

١٠ـی تەمووزی ٢٠٢٥

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە

Live
Hide picture