
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
“ڕۆژی ٢٥ـی تەمووز، لە شاری سنە، لە چیاکانی ئاویەر ئاگرێک کەوتەوە. بەهۆیەوە نزیکەی ٢٠ هێکتار دار و دارستان سووتان. ژینگەپارێزانی کورد کەوتنە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، لە ئەنجامی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، ژینگەپارێزی کورد، حەمید مورادی گیانی لەدەستدا و چوار ژینگەپارێز برینداربوون. ئێمە وەک کۆمیتەی ژینگەی کەجەکە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حەمید مورادیی دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لە ساڵانی دواییدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەم لە ئەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەت، هەم بەهۆی کەسانی ڕانتخۆرەوە، چەندین جار ئاگر لە دارستانەکان دەکەونەوە، لەبەرانبەر ئەم سووتانەی دارستانەکاندا، ژینگەپارێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەردەم لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوون، لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانەدا، چەندین جار دەستگیرکراون یان کوژراون یەکێک لەوانە شەریف باجوەر، شەریف باجوەر و سێ هەڤاڵی، لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی چیاکانی مەریوان، بەهۆی دووکەڵەوە گیانی لەدەستدا، شەریف باجوەر وەک سیمبولی تێکۆشانی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبینرێت.
حەمید مورادییش لەسەر ڕێچکەی شەریف باجوەر هەنگاوی نا بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان، بە فیداکارییەوە تێکۆشا و گیانی خۆی بەخشی، لە ڕۆژی ئەمڕۆدا، زۆر کەس بە ئاسوودەیی و بێ خەم و نیگەرانی دەستبەرداری وڵاتەکەیان دەبن، هەڵدێن و ڕوودەکەنە دەرەوەی وڵات. یان لەسەر سنوورەکان دەکوژرێن، یان لە دەریاکاندا دەخنکێن. لەبەرانبەردا، حەمید مورادیی، بۆ ڕێگرتن لە سووتانی دار و دارستانەکانی وڵاتەکەی، گیانی بەخشی، ئەمە هەڵوێستێکی زۆر بەنرخ و شکۆدارە، بۆیە ئێمە حەمید مورادیی وەک شەهیدی تێکۆشانی ژینگەپارێزیی کوردستان دەبینین.
شەریف باجوەر و حەمید مورادی، وەک پێشەنگانی تێکۆشانی ژینگەیی هەردەم یاد دەکرێنەوە و تێکۆشانی ژینگەیی، تێکۆشانێکی وڵاتپارێزانەیە، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: پڕ واتاترین وڵاتپارێزیی، پاراستنی ژینگەی وڵاتە، بۆ یادکردنەوەی حەمید مورادیی و شەریف باجوەر، پێویستە تێکۆشانی ژینگەیی تۆکمەتر بکرێت. نابێت ئەم تێکۆشانە لە چەند ژینگەپارێزێکدا سنووردار بکرێت.
پێویستە ژینگەی کۆمەڵایەتی و ژینگەی کۆمەڵگەیی بەرەوپێش ببرێت، ژینگەپارێزانی کۆمەڵگەیی، بەرانبەر سیاسەتی دەوڵەتپەرست، دەسەڵاتپەرستی و سەرمایەداری، ئاو و خاک و دارستانەکانیان، لەڕێگەی گرووپ و کۆمەڵە و کۆمۆنەکانیانەوە دەپارێزن و دەیخەنە خزمەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە.”
