ڕێبەر ئۆجالان: پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە ئاستی چارەسەریی یاسایی

لە ١٥ـی سێپتەمبەر، نووسینگەی یاسایی سەدە لە زیندانی ئیمرالی دیداری لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم، ئەرگین ئاتابەی و موراد یامالاک ئەنجام دا، سەبارەت بە دیدارەکەی نووسینگەی یاسایی سەدە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ‌کراوە، ڕێبەر ئۆجالان لە دیدارەکەدا دەستنیشانی کردووە کە لەم قۆناغەی ئێستادا  پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گەیشتووەتە قۆناغی چارەسەریی یاسایی.

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەمشێوەیەیە:

“لە ١٥ـی سێپتەمبەری ٢٠٢٥ـدا لە گرتووخانەی ئیمرالی پاش شەش ساڵ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکەمان دیداری پارێزەرانمان ئەنجام دا. زانیاری بەرفراوانمان پێدا سەبارەت بە دۆخی یاسایی و داواکارییە بەردەوامەکانی بۆ میکانیزمە دادوەرییە نەتەوەی و نێونەتەوەییەکان. لەم ڕێگەیەوە دەرفەتمان بۆ ڕەخسا دوای ماوەیەکی درێژ گوێ لە بۆچوون و پێشنیارەکانی بگرین.

هەروەها دەمانەوێت ئەوەش بڵێین بەڕێز ئۆجالانمان زۆر بە بەهێز و بەبڕیار بینی. لە دوای ساڵی ٢٠١٩ـوە ئەنجامدانی ئەم دیدارەی پارێزەران بۆ ئیمراڵی زۆر گرنگ و مانادار بوو. بەڕێز ئۆجالانیش لەم چوارچێوەیەدا بە گرنگییەوە لە دیدارەکەی ڕووانی. لە هەڵسەنگاندنەکانییدا دەستنیشانی کرد بونیاتنانی یاسای دیموکراتیک مەرجە بۆ دەوڵەتێکی نۆرماتیڤ و یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی پرۆسەکە.

بەڕێز ئۆجالان دەستنیشانی کرد بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە دۆخی ئێستادا گەیشتووە بە قۆناغی چارەسەری یاسایی. باسی لەوەش کرد لە ناو پرۆسەی ١٠٠ ساڵەدا کورد هەمیشە خراوەتە دەرەوەی یاساوە و ئەوەی هەوڵی بۆ داوە لەناوبردنی ئەم دژایەتییە یاساییە.

ڕایگەیاند لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکرتیکدا پێداگرە لەسەر پێکەوەژیانی هاوبەش و خاوەنی پرۆژەی کۆماری دیموکراتیکە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، لەو چوارچێوەیەدا زۆر لایەنی سیاسیی، کۆمەڵایەتی، ئابووریی و کولتووری پرسی کورد هەیە کە لەم قۆناغەدا پێویستی بە چارەسەری یاسایی هەیە کە یاسا کاتییەکانیش لە خۆبگرێت. وتیشی “لەم کاتەدا کە دەتوانرێت وەک پرۆسەی گواستنەوەش پێناسە بکرێت، دەیەوێت و هیوادارە کاتی سەردانی پارێزەران وەک نیشانەی کردنەوەی دەرگای دادپەروەری هەژمار بکرێت.

ئەرکی سەرەکی هەموو ئەو کەسانەیە کە باوەڕییان بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەیە کە بە پێی ڕۆڵ و موخاتەبەی بەڕێز ئۆجالان بەرپرسیارێتی نیشان بدەن. لەم ڕووەوە جەخت لەوە دەکەینەوە ‘مافی هیوا’ کە لە ڕۆژەڤی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپادایە، پرسێکی پێکهاتەیی یاسای تورکیایە و ئەو هەنگاوە ئەرێنییانەشی لەم ڕووەوە دەنرێن دەبنە هەنگاوێکی پێوانەیی لە بنیاتنانی یاسای دیموکراتیکدا. بەڕێز ئۆجالان دەیەوێت سڵاوی قووڵی خۆی بگەیەنێتە زیندانییانی سیاسی لە زیندانەکاندا، بە هەموو ئەوانەی پرسیاریان لێکردووە، بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن و لەم بابەتەدا هەوڵ و ڕەنج دەدەن.”

Live
Hide picture