ڕازیە ئوزتورک: رێبەر ئاپۆ رەخنەی لە بەڕێوەچوونی لایەنی سیاسیی پرۆسەی چارەسەری هەیە

ل

لە دواین دیداریدا لەگەڵ پارێزەرانی، رێبەر ئاپۆ رەخنەی لە بەڕێوەچوونی لایەنی سیاسی کارەکانی کۆمسیۆن و کۆی گشتی پرۆسەی چارەسەری وکۆمەڵگای دیموکراتیک گرتووە و رایگەیاندووە، ئیرادیەکی لاوازیان هەیە.

رازیە ئوزتورک ئەندامی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، لە وتووێژکێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ژن‌نیوز، لەبارەی دیدارەکەیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمرالی کە لە چەند رۆژی رابردوو ئەنجامیان دا، ئاشکرای کرد کە رێبەر ئاپۆ لەو دیدارەدا ئاماژەی بەوە کردووە، بابەتە سەرەکی و بنەڕەتیەکان وەک نەبوون سەیردەکرێن و بەپیی بەرژەوەندیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ڕازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوەدا دوای شەش ساڵ پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکە؛ حامیلی یەڵدرم و عومەر خەیری کۆنار ئەنجام داوە. لەو بارەیەوە گوتی: “لە ١٥ـی ئەیلوول کاتێک سێ پارێزەر چوینە ئیمراڵی. دوای ساڵانێکی زۆر چاومان بە موەکیلەکانی خۆمان کەوت. لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان کاتژمێر و نیوێک و لەگەڵ زیندانیانی دیکە نیو کاتژمێر دیدارمان کرد. حامیلی یەڵدرم و عەمەر خەیری کۆنار دوای ١٠ ساڵ دیداری پارێزەرانیان ئەنجام دا. بە داخەوە بە گشتی ڕێگری لە دیداری پارێزەران دەکرا. لە دیدارەکەدا بەڕێز ئۆجالان بۆ گەل و زیندانیان و هەموو ئەو کەسانەی لە پرۆسەکەدا کاردەکەن، سڵاوی نارد.”

ڕازیە ئۆزتورک سەرنجی خستەسەر ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە ڕێبەر  لە دیدارەکەدا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گوتی: “ئەو ڕۆژەی چوینە ئیمراڵی یەکەم ڕۆژی کۆبوونەوەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجووومەنی ئەورووپا بوو. بۆیە لە دیدارەکە یەکێک بوو لەو بابەتانەی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. بەڕێز ئۆجالان گوتی، مافی هیوا چەندە پەیوەست کرابێت بەوەوە، پەیوەندیدارە بە هەزاران کەسی دیکەیشەوە و گوتی ئەگەر جددی و دڵسۆزبن ،ئەوانیش ڕۆڵی خۆیان لە چارەسەرکردندا دەگێڕن. بەڕێز ئۆجالان گوتی، دەبێت تێگەیشتنی کورد بگات بە فۆرمێک و جێگەی تێگەشتن.”

ڕازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، کە ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی یاساکانی ‘کاتی ناوبڕ’ و یاسای دیموکراتیکیش قسەی کردووە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: “بێگومان ڕاستییەک لە ئارادایە، کە پرۆسەی لەو شێوەیە تاکلایەنە بەڕێوەناچن. لە مانگی تشرینی یەکەمەوە لەگەڵ بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان کۆنگرە بەسترا و دواتر کۆتایی بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری هێندرا. دوای کۆتایی پێهێنان بە هەموو کار و چالاکییەک، گرووپێکی گەریلا، کە لە ٣٠ کەس پێکدەهاتن چەکیان سووتاند. دوای ئەم گۆڕانکارییانە دەبوایە ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک و یاساکانی ئازادیی بهاتنایەتە ئاراوە. بەڕێز ئۆجالان هەڵسەنگاندنی کرد و وتی پرسی کورد ڕەهەندی سیاسی، کۆمەڵگە، ئابووری و چاندی هەیە، و تەنها بە ڕیفۆرمی یاسایی ئەگەری چارەسەرکردنی هەیە.”

ڕازیە ئۆزتورک سەبارەت بە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا سەبارەت بە مافی هیوا قسەی کرد و گوتی: “لە دیدارەکەدا یەکەم هەڵسەنگاندنی بەڕێز ئۆجالان سەبارەت بە مافی هیوا بوو. ئێمە زۆر جار باسی ئەوەمان کردووە، کە ئەمە مامەڵەیەکی سیاسییە. سەرەڕای ئەوەی ١٢ ساڵە ئەم بڕیارە دراوە، هەنگاوێکی کاریگەر نەنراوە. لە ئێستادا هەشت مانگی تر درێژکراوەتەوە. تیشک خستنە سەر کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانیش گرنگە. لەو چوارچێوەیەدا پێویستە کۆمیسیۆن بەگوێرەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مامەڵە بکات و دەستبەجێ گوێ لە بەردەنگی پرۆسەکە بەڕێز ئۆجالان بگرێت. دیسانەوە دەڵێین، کە پێویستە هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێن و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بێتە دی.”

ڕازیە ئۆزتورک لە بارەی هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە لە گۆڕەپانی سیاسی و بەرپرسیارێتییەکانی کۆمەڵگە کرد و ئەمەی گوت: “بەڕێز ئۆجالان دەربارەی ڕەوشتی گۆشەگیری ڕاوەستەی کرد و گوتی، ئەم پرسە کاتێک چارەسەر دەبێت کە هەمووان ببن بە خۆبوون.”

ڕازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەر ئاپۆ لە بابەتی خاوەندارێتیکردن لە پرۆسەکەدا، ڕەخنەی لە سیاسەت گرتووە و گوتوویەتی، ئیرادەیەکی لاواز نیشان دەدرێت. ڕازیە ئۆزتورک گوتی: “بەڕێز ئۆجالان لە ڕووی خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە ڕەخنەی سیاسەتی کرد، بەوەی ئیرادەیەکی لاواز نیشان دەدرێت. ئاماژەی بەوەش دا پرسە سەرەکییەکە پشتگوێ دەخرێت و بە ئامانجی بەرژەوەندیخوازی و ڕانتەوە لەگەڵ پرۆسەکەدا مامەڵە دەکرێت. هەروەها باسی لە گرنگیی بەشداریکردنی ژنان کرد لە پرۆسەکەدا. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە داوای ئامادەکاری لە ژنان و گەنجان کرد.”

ڕازیە ئۆزتورک لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، پێویستە ئیتر دیداری پارێزەرانیش بەڕیکوپێکی ئەنجام بدرێت.

یاسای کاتیی ناوبڕ چییە؟

یاسای کاتیی ناوبڕ بە واتای ئەوە دێت، کە هەندێک لە یاساکانی تورکیا ڕاستەوخۆ ناتواندرێت هەموار بکرێنەوە، بەڵکوو لە جێی ئەوە دەتواندرێت بەشێوەیەکی سەرەتایی هەندێک لە یاساکان هەموواربکرێنەوە تا دواتر بە تەواوی بە کۆی بڕگەکانیەوە هەمووار بکرێتەوە.

Live
Hide picture