پەژاک لە بەرەبەری ساڵیادی ١٥ تەباخدا: تێکۆشانی دەیان ساڵەی گەلی کورد ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک بەبۆنەی ٤١مین ساڵرۆژی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ ڕایگەیاند: هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە فەرمادەیی هەڤاڵ عەگید لە ساڵی ١٩٨٤ گەلی کوردی لە کۆمەڵکوژی ڕزگار کرد، بوو بە جەژنی ژیانەوەی کورد وئەمرۆش تێپەری قۆناغی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بووە.

سبەی ٤١مین ساڵرۆژی هەڵمەتی ١٥ی تەباخە. ساڵی ١٩٨٤ لەو ڕۆژەدا تەقاندنی یەکەم فیشەک دژی فاشیسم و داگیرکەرانی کوردستان بە فەرماندەیی مەعسوم کۆرکماز و ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ هەموو پلانەکانی کۆمەڵکوژی کوردانی تێکدا و بوو بە جێژنی ژیانەوەی گەلی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان.

پەژاک بەوبۆنەوە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەبیری هێناوەتەوە کە “هەڵمەتی ١٥ تەباخ کاردانەوەیەکی مەزن بوو دژی فاشیسم لە هەرچوارپارچەی کوردستان”.

پەژاک جەختیشی کردۆتەوە کە پێشگرتن لەو شەپۆلە گەورەی قڕکردنە، بەبێ هەڵمەتی ١٥ی تەباخ مومکن نەدەبوو.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەژاک بەم شێوەیەیە:

“جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئابی ئەمڕۆ گەیشتووتە قۆناغی جەژنی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’. ئەو تێکۆشانە شۆڕشگێڕیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بە تەقاندنی یەکەم فیشەک لەلایەن هەڤاڵ عەگید (مەحسووم کۆرکماز) لە هەڵمەتی ١٥ی ئابی ١٩٨٤، گەلی کوردی لە کۆمەڵکوژی ڕزگار کرد. ئەم شۆڕشە، لە سایەی هەڵمەتی ١٥ی ئابدا، پلانی قڕکردنی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە و بووە جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد.

هەڵمەتی ١٥ی ئاب دژ بە فاشیزم لە هەموو بەشەکانی کوردستان وەڵامێکی گەورە بوو، هەڵمەتەکە بۆ هێزە جیهانی و هەرێمیەکانی سەلماند کە ئیرادەی گەلی کورد تێکناشکێندرێت. پێشەنگایەتی لێهاتووانە و فیداکاریانەی ڕێبەر ئاپۆ کە زۆرجار گەلی کوردی لە کۆمەڵکوژی و ئاسمیلەکردنی دڕندانە ڕزگار کردووە، بەرەو ئازادی ڕێنمایی کردووە.لە هەموو ئەم پڕۆسە سەخت و فیداکارییانەی  تێکۆشانماندا قەرزداری هەڵمەتی ١٥ی ئابین کە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید گەیشتە لووتکە. ئەم ئاستە بەرزە دوای بەدەستهێنانی دەستکەوتی زۆر، بوو بە جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد.

ئەو دەوڵەتانەی حوکمڕانی بەسەر هەر چوار پارچەی کوردستانەوە دەکرد، بە پاڵپشتییەکی زۆری وڵاتانی جیهانەوە، لەسەر جینۆساید و ئاسمیلەکردن لەدژی گەلی کورد یەکیان گرتبوو. بەبێ هەڵمەتی ١٥ی ئاب پووچەڵکردنەوەی ئەم شەپۆلە ترسناکانە مەحاڵ بوو پووچەڵ بکرێتەوە. فەرماندەیی هەڤاڵ عەگید و تێکۆشانی فیداکارانەی هێزی گەریلا وروژاندنێکی گەورەی لە نێو گەلی کوردستاندا خوڵقاند. ئەمە هەڵمەتێکی باهۆزی شۆڕشگێڕیی بوو دژی فاشیزم لە کوردستاندا. دەستکەوتەکانی ئەم هەڵمەتە ئەمڕۆ لە ڕەهەندە سیاسی، کۆمەڵایەتی، کەلتووری و ئازادیخوازانەدا سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕ کردووە. گەلی کورد منەتداری ئەم هەنگاوە ژیرانە و بوێرانەیە کە بووەتە فاکتەری سەرەکی لە ناوچەکە و لە جیهاندا بەگشتی.

ژیانەوەی گەلی کورد ٤١ ساڵ پێش لە ١٥ی ئاب بە ئامانجی گەیشتن بە جەژنی ئازادی بە ڕێگەی جەژنی ژیانەوە دەستی پێکرد. ئەمڕۆ گەلەکەمان گەیشتووەتە قۆناغێک کە ڕێبەر ئاپۆ بە دەستپێکردنی قۆناغی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ لە ساڵی ٢٠٢٥ هەڵمەتی ئازادیی هەمەلایەنەی ڕاگەیاند، بۆیە ئەو هەڵمەتەی کە لە ڕابردوودا لە گوندی دهێی شاری ئەروحی باکووری کوردستان بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید دەستی پێکرد، چوار دەیە تێکۆشانی بێوچانی بەدوای خۆیدا هێنا. گەلی کوردی بندەستی لە قۆناغی ئازادیی هەمیشەیی نزیک کردەوە. نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە قڕکردنی جەستەیی و کولتووری لەلایەن دوژمنانەوە بە شەڕێکی قورس و دڕندانە ڕوویدا کە بەدەیان ساڵ درێژەی کێشا و بەدەیان هەزار کەسی بێتاوانی کردە قوربانی ئامانجە گڵاوەکانی. هەروەها هەڵمەتی ١٥ی ئاب له بەرامبەر ئەم شەڕە ناڕەوایەدا، هۆشیاریەکی نەتەوەیی لێکەوتەوە و هەر چوار پارچه ی کوردستانی کرده سەنگەری ئازادی و دیموکراسی. ئێستا مێژوویەکی ڕاستەقینەی نووسیوەکە گەلەکەمان خۆی خوڵقاندوویەتی. ئەم مێژووە درەوشاوەیە، چیرۆکی تێکۆشانی دەیان ساڵە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ کە لە بەرزترین شوێنی مێژوودا ڕاوەستاوە.

١٥ی ئاب سەلماندی کە مردنی دەوڵەت نەتەوە و فاشیزمەکەی لە سایەی ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کورد ڕاستیەکە و ئەم ئیرادەیە ئیرادەی بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراسییە.

ئەمڕۆ کولتووری ‘بەرخۆدان ژیانە’، لە ماوەی چەند دەیەیە سەخت و زەحمەت، بەرەو قۆناغی تێکۆشانی ‘ژن، ژیان، ئازادی’، کە قۆناغی گەیشتن بە ئازادییەکی هەمەلایەنەیە، بردووە. بۆیە هیچ هێزێک ناتوانێت ئەم قۆناغە بوەستێنێت و ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت. پەیامی هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەوەیە کە سەردەمی فاشیزم و ڕێککەوتنی هێزەکانی لەگەڵ هێزە نێونەتەوەییەکان و بەخشین و وەرگرتنی پوەن بە ئامانجی لەناوبردنی گەلی کورد کۆتایی هاتووە.

لە ڕابردوودا ڕێبەر ئاپۆ هەستی بە پێویستی تێکۆشانی سیستماتیک و ئامانجداری گەلی کورد کردبوو و ئەمڕۆش بۆی دەرکەوتووە کە گەیشتن بە قۆناغی تێکۆشانی ئازادیی هەمەلایەنە لە سایەی جەژنی ژیانەوە مسۆگەرە. بەرخۆدان و تێکۆشان لە چیا سەرکەشەکانی کوردستان هەتا زیندانە ترسناکەکانی دووژمن، بزووتنەوەی ئازادیی کوردیان گەیاندووەتە ئاستی گەشەکردن کە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێ سوودمەندا دەبێت.

ئەمڕۆ بیرکردنەوەی دوژمن لە کۆمەڵکوژی یان ئاسیمیلاسیۆنی کورد هیچ مانایەکی نییە، چونکە ئیرادەی جددی و بەهێزی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادیی هەمیشەیی ئیتر نەدۆڕاوە. ئەگەر ئەمڕۆ فاشیزم بەرامبەر گەلەکەمان و هێزی گەریلا بێچارە ماوە، ئەوە لە سایەی رێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندەیی هەڤاڵ عەگیدەوەیە.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەی بزووتنەوەی شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ پێشیخستووە، تێکۆشانی دەیان ساڵەی گەلەکەمان بوو لەسەر ڕێبازی بزووتنەوەی ئاپۆیی. ڕێبازی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستکەوتی ئەو سەرهەڵدانە مەزنەیە. لە کۆمەڵگا فرە نەتەوەکانی ئێراندا، دەرفەتی بەدەستهێنانی ئازادیی هەموو نەتەوەکان تەنیا کاتێک بەدی دێت کە سوود لە دەستکەوتە دیموکراتیک و ئازادییەکانی جەژنی ژیانەوەی و جەژنی ئازادیی گەلی کورد وەربگرن. ئەم دەستکەوتە جگە لە هەڵوێست و گوتاری ‘نەتەوەی دیموکراتیک’ شتێکی زۆر جیاواز نییە و مرۆڤایەتی بەختی ئەوەی بەدەست هێناوە کە سوودی لێ ببینێت. گومانی تێدا نییە کە ژیانەوەی گەلی کورد ، ژیانەوەی ژنان و ژیانەوەی نەتەوە بندەستەکان لە پرۆسەی دەیان ساڵەی هەڵمەتی ١٥ی ئابدا کۆبوونەتەوە و ئەمڕۆ لە قۆناغی کۆتایی ئازادی نزیک بوونەتەوە. ژن لە ناوەندی گۆڕەپانی ئازادییەدایە و دڵنیایە کە بەبێ ئازادی ژن ئازادی نەتەوەکان بەدی نایەت. ژنان هێزی پێشەنگ و خۆبەخشی بزووتنەوەی ئازادین و لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانیان مانادار کردووە.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ٤١ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، ئەم جەژنە لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدان، هێزەکانی گەریلا، هەموو گەلەکەمان و هێزە ئازادیخواز و دێموکراسیخوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکات. ئەمڕۆ ژنان و گەنجان عەگیدە پێشەنگەکانی ئەم تێکۆشانەن و ڕێبەر ئاپۆ، بە دەستپێکی قۆناغی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’، هەوڵ دەدات کاروانی ئەم تێکۆشانە دەیان ساڵەیە بە بەدیهێنانی ئازادییەکی هەمیشەیی بگەیەنێتە ئەنجامی خۆی. ئەم ڕێگای ئازادییە پڕ لە ڕێبوار بێت و میراتی ١٥ی ئاب کە میراتی ئازادی گەلەکەمان و هەموو گەلانی بندەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان بە سەرکەوتنی کۆتایی بگات.”

Live
Hide picture