پێشرەوەیی هێزەکانی رووسیا لە کۆمەڵیک ناوچەی ئۆکرانیا و بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتە لە ناوچەی دۆنێتسک بەردەوامە و یەکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە چەندین ناوچە بەرەو سەنگەری هێزەکانی ئۆکرانیا پێشڕەویان کردووە.

هاوکات بەرپرسانی ئۆکرانیا باس لە هێرشی بەدەوامی دڕۆن و تۆپخانەکانی رووسیا دەکەن .

بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی بەرگری رووسیا یەکەیەکی ئاسمانی و تۆپخانەی ئەم وڵاتە لە ” ئیڤانۆو” ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پاشەکشە پێکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ” چاسیویار” بەرەو ” کۆنستانتینۆڤکا” لە دۆنێتسک دەستپێکردووە و بەشێک لە هێزەکانیان گەیشتوونەتە دورووبەری شاری ” سیوەرسک ” لە باشووری ئەم پارێزگایە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا هەرەها رایگەیاندووە کە هێزەکانیان بە شەودا و بە کەڵک وەرگرتن لە کۆمەڵێک کەرەستەی تایبەت لە هەرێمی دۆنێتسک پیشرەویان کردووە و کۆمەڵێک ناوچەیان گرتووە. ئەم وەزارەتخانەیە وێرای ئاماژە بە پێکدادانی سنووردار لەگەڵ هێزەکانی ئۆکرانیا، زانیاری فەرمی لەسەر زیانەکان رانەگەیاندووە.

پێش‌تر، ناوەندە هەواڵگرییەکانی رووسیا رایانگەیاندبوو کە هێزەکانی ئۆکانیا لە ناوچەکانی خارکێف و دۆنێتسک تاکوو ١٠ کیلۆمەتر پاشەکشەیان کردووە. هەواڵنێری تاس‌یش رایگەیاندووە کە هێزەکانی رووسیا دەستیان بەسەر کۆمەڵیک خاڵ لە دەورووبەری شاری سیوەرسکیان‌دا گرتووە .

لە پارێزگای دنیپڕۆپێتڕۆڤسکی ئۆکرانیاش، بەرپرسانی خۆجێیی رایانگەیاندووە کە هێزەکانی رووسیا پەلاماری دوو ناوچەیان داوە. تۆپخانە و دڕۆنی خۆکوژ لە هێرش بۆ سەر شارەکانی ” نیکۆپۆل ” و ” بوکڕۆڤسکا” بەشدار بوون و زیان بەر کۆمەڵێک باڵەخانە کەوتووە و هەندێک شوێنیش ئاگریان گرتووە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا هەروەها رایگەیاند کە شەوی رابردوو ٨٥ دڕۆنی ئۆکراینی لە ئاسمانی شارەکانی فۆرونژ، کۆماری کریمیا، بێلیگۆرۆد، ساراتۆف، رۆستۆف، ڤۆڵگۆگراد و پێنزادا خستۆتە خوارەوە.

Live
Hide picture