
پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک)، بەیاننامەیەکی بە بۆنەی ١٣ـیەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاواوە بڵاوکردەوە.
دەقی بەیاننامەکەی پەژاک بەم شێوەیەیە:
“پیرۆزبایی ١٣ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا لە هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین. ئەم شۆڕشە مۆدێلێکی دیموکراسییە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆی ناوچەکەش هەیە. مۆدێلی دیموکراسیی ڕۆژئاوا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە قەیرانێکی فرەلایەنەی گەورەدا گیری خواردووە، سەلماندوویەتی تەنیا مۆدێلێکە دەتوانێت ببێت بە چارەسەرێکی جێگرەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و وەک مۆدێلێکە کە هەموو نەتەوەکان و فرەچەشنی کولتووری بتوانن لە سیستەمی دیموکراسی خۆییاندا پێکەوە بژین. ئەم مۆدێلە دیموکراسییە لەسەر بنەمای دروستکردنی ئازادیی ژنان و بەهێزکردنی کۆمەڵگە دامەزراوە.
ئێستا کە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە هەستیارترین قۆناغێ خۆیاندان، هەر دەستوەردانێکی دەرەکی سیاسی دەسەڵاتخوازی و تێکدەرانە زیانی بۆ پێکهاتەکە دەبێت، کۆمەڵکوژییەکانی سووریا نیشانی دەدەن کە چارەسەری بنەڕەتی ئەوەیە جارێکی دیکە شوێن گۆڕکێ بە دیکتاتۆرییەکان نەکرێت و قەیرانەکە قووڵتر بکرێتەوە. چارەسەری ڕاستەقینە ئەوەیە کە سرووشتی سیستمەکە، لە دیکتاتۆرییەکی ناوەندی و نکۆڵیکارەوە بگۆڕدرێت بۆ سیستەمێک تا ئەوەی هەموو فرەچەشنییە نەتەوەیی و کولتوورییەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە سایەیدا خۆبەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیکی بەدەستبهێنێت.
شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە قۆناغێکدا ڕوویدا کە سووریا لە گێژەڵوکەی ترسناکی تیرۆریستانی داعش و هێزە بەکرێگیراوەکانی دیکەدا گیری خواردبوو. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو ڕاستییەی کە ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا توانیان سیستەمێکی دیموکراسی لەسەر بنەمای پێکەوەژیانی دیموکراسیی هەمەجۆریی و پرەنسیپی بێلایەنی بنیات بنێن، زۆر بەنرخە، ئەم سیستەمە دەتوانێت مۆدێلێک بێت بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە ئێراندا، گومانی تێدا نییە کە دەستکەوتە دیموکراسییەکانی ئەم شۆڕشە دەتوانێت سوود بە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیەنێت و نیشانەکانی کاریگەری ئەم پڕۆسەی دیموکراسیکردنە تا ئێستاش بوونیان هەیە و چالاکە، شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆدێلێکە بۆ دەستپێکی گۆڕانی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) پیرۆزبایی ١٣ ساڵەی ئەم سیستەمە پڕ لە دەستکەوتی دیموکراسییە لە هەموو گەلان و بەتایبەت خەڵکی سووریا و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، پێشکەوتن و گەشەسەندنی سیستەمی دیموکراسی لەسەر بنەمای بەشداریی هەموو مرۆڤەکانە، گەڵا زێڕینەکانی مێژوویش پارێزراون.
سیستەمی دیموکراسی و نا ناوەندی شایستەی هەموو کۆمەڵگەی سووریا بێت و ڕۆژئاوای کوردستان لە سەقامگیری و ئاسایش و ئارامیدا بەردەوام بێت، ئایندەیەکی نوێ بۆ هەموو خەڵکی سووریا دابنێت.”
