
پارتی یەکیەتی نیشتمانیی بەلوچستان، لە بەیاننامەیەکدا، هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ناوەند و هێزەکانی حیزبە کوردییەکان بە توندی شەرمەزار کرد.
پارتی یەکیەتی نیشتمانیی بەلوچستان ڕایدەگەینێت کە هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئێران بۆ سەر حیزب و هێزە سیاسییە کوردییەکان، کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژ بە چالاکییە سیاسییەکان و داخوازییە ئازادیخاوزانەی گەلانن.
لە بەیاننامەکەدا جەخت دەکاتەوە کە بەکارهێنانی ئامرازی سەربازی و مووشەکی و ئەمنی ناتوانێت ئیرادەی گەلان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤ لەناوبەرێت و ئەم جۆرە کارانە نیشانەی بێدەسەڵاتی پێکهاتە سەرکوتگەرەکانە لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک.
پارتی یەکیەتی نەتەوەیی بەلوچستان هاودەنگی خۆی لەگەڵ حیزبەکان و خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند و پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد کرد بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسین.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بیروڕای گشتی جیهانی کرا کە کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هێرشانە هەبێت و ڕێوشوێنی بەرپرسیارانە بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە تیرۆریزمی دەوڵەتیی ئێران.
