
رۆژنامە و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی هەواڵ، راپۆرتیان لەسەر سێ دۆسیەی جێگای مشتومڕ بڵاوکردۆتەوە: وەبەرهێنانە گوماناوییەکان لە سووریا، ھاوکاریی زانیاریی واشنتۆن لەگەڵ حکومەتی سەربازی مالی، و نیگەرانییەکان سەبارەت بە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ کە دەتوانن ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا تووشی دڕدۆنگی بکەن.
وەبەرهێنانە گوماناوییەکان لە سووریا
بەپێی رۆژنامەی «جێروزالێم پۆست»، گرێبەستەکانی وەبەرهێنانی حکومەتی کاتی سووریا بە بەھای ١٤ ملیار دۆلار گۆمانێکی زۆری ساز کردووە. بە گویرەی لیکۆڵینەوەکان، کۆمپانیاکانی وەک UBAKO و Polidef، کە پێشینەیەکی بازرگانیی متمانەپێکراویان نییە، پڕۆژە گەورەکانی وەک گەشەپێدانی فڕۆکەخانەی دیمەشقیان لە ئەستۆ گرتووە. شارەزایان ھۆشداریی داوە کە نەبوونی چاودێریی یاسایی و دارایی، سەرچاوەکانی سووریا دەخاتە مەترسییەوە و متمانەی وەبەرهێنەران لەوەی کە هەیە زیاتر لاواز دەکات. دەگوترێ کە تێچووی ئاوەدانکردنەوەی سووریا ٢٥٠ بۆ٥٠٠ ملیار دۆلارە.
ھاوکاریی زانیاریی واشنتۆن لەگەڵ مالی
«واشینگتۆن پۆست» ئاشکرای کردووە کە حکوومەتی ترەمپ ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەمنی لەگەڵ حکومەتی سەربازی مالی بە سەرۆکایەتی “ئاسیمی گۆییتا” زیاد کردووە. ئامانج لەم کارە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە توندڕەوەکان لە رۆژئاوای ئافریقا راگەیەندراوە. کۆنگرێسی ئەمریکا رەخنەی لەم پێوەندییە گرتووە، چونکە مالی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا بەھێز کردووە.
سیاسەتەکانی ترەمپ و کاریگەرییەکانی بۆ سەر هاوپەیمانانی ئەمریکا
«فاینانشیاڵ تایمز» نووسیویەتی کە سیاسەتەکانی ترەمپ دەتوانن ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا تووشی دڕدۆنگی بکەن. ژاپۆن و کۆریای باشوور رووبەرووی باجی قورسی ئەمریکا بوونەتەوە، لە کاتێکدا کە ترەمپ تینی بۆ هیندستان هێناوە، و داوای لە ئەورووپا کردووە باجی زۆرتر بخەنە سەر رووسیا و چین.
رۆژنامەکە دەڵێت واژۆ نەکردنی گرێبەست لەگەڵ فینلاند و کەنەدا، پێگەی رووسیا و چینی لە باکوور بەھێز و متمانەی ھاوپەیمانانی بە ئەمریکا لاواز کردووە.
