
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سەبارەت بە قەڵەمبازی ١٥ـی ئاب، جەژنی ژیانەوە و بەبیرهێنانەوەی دوو فەرماندەی شەهید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
«جەژنی ژیانەوەی نەتەوەیی و ٤١ـەمین ساڵڕۆژی قەڵەمبازی ١٥ـی ئابی مەزن، کە کۆتایی بە فەرمانی قڕکردنی کوردان هێنا، شەڕی هەبوون و ئازادی دەستپێکرد و ژیانەوەی گەلەکەمانی پێکهێنا، لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان، گەلی کوردی وڵاتپارێزمان، دۆستانمان کە لە هەموو لایەکی جیهانەوە پشتیوانی تێکۆشانمانن و لە هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز بێت.
قەڵەمبازی مەزنی ١٥ـی ئاب لە هەلوومەرجێکدا سەریهەڵدا کە نکۆڵی لە زمان، ناسنامە و هەبوونی کوردان دەکرا، هەموو بەهاکانی پێشکەشی تاڵانکاری کرابوو، کوردستان بە تەواوەتی لەژێر داگیرکاریی و تاریکایەتییدا بوو. هەڵمەتی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، درووستبوونی پەکەکە، پێشخستنی ئاگری بەرخۆدان لە لایەن هاوڕێ مەزڵوم دۆغان، پەرەسەندنی ئەم بەرخۆدانە لە کەسێتی چوارینەکە و بەرخۆدانی ١٤ـی تەمووزدا، بووە بنەمای قەڵەمبازی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤. بە ‘یەکەمین فیشەک’ـەوە کە بۆ تێکشکاندنی ئەو میتینگەرییە قورسەی سەر گەلی کورد بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید لە ١٥ـی ئاب دا تەقێندرا، بووە دەستپێکردنی شەڕی هەبوون و ئازادییمان، ئەمەش بۆ کورد و کوردستان بووە لە دایکبوونێک. لە سەردەمێکدا کەس خەیاڵیشی نەدەکرد فیشەکێک بنێت بە میتینگەری، داگیرکاری و جونتای فاشیستی ١٢ـی ئەیلوول، دەستپێکردنی چالاکییەکی لەم شێوەیە قارەمانی و تێکۆشانی گەریلا بووە هۆکارێک گەلی کورد لە هەموو لایەنێکەوە بێتەوە سەرخۆی و هەستێتە سەرپێ. گەلەکەمان کە بە ئیرادەی ئاپۆییەوە لە خەیاڵەکانی خۆییەوە سەرلەنوێ ئافراند، بە تێکۆشانی مافدار و ڕەوای خۆیەوە زنجیری کۆیلایەتی پساند، دواکەوتوویی لەناوبرد و ڕێپێوانێکی قارەمانانەی دەستپێکرد کە بەبێ پچڕان درێژ بووەوە.
ساڵی ٤٢ـیەمین پرۆسەیەکی شۆرشگێڕی ئافراند
قەڵەمبازی ١٥ـی ئاب وێڕای لایەنە سەرکەوتوو و ئەنجامگیرییە سەربازییەکانی، لە نێو گەلی کورددا ژیانەوەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی هێنایە ئارا، بووە ئافرێنەری هیوا و ئازادی. تێکۆشانی مێژوویی لەسەر بنەمای ئەم باوەڕی و هیوایە بەڕێوەبرا، وا ٤١ ساڵی پڕکردەوە و پێی نایە ٤٢ ساڵەی تێکۆشانەوە، لە کوردستاندا ڕێگەی بە ڕووی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، زیهنی، چاندی و ئازادیی ژن کردەوە. شۆڕشی ژیانەوە لە هەر جێگەیەک کە کوردی لێیە، لە ڕووی فکری، کۆمەڵایەتی و دیموکراتیکییەوە پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕی لەگەڵ خۆیدا هێنا. ژنانی کوردی ئازاد کە بە شۆڕشی ژیانە و زیندووبوونەوە، لەمڕۆدا بوون بە ئیلهام بۆ ژنانی جیهان و وەرچەرخاون بۆ پێشەنگی ژیانی ئازاد کە بووە بە مەراق و تامەزرۆیی هەموو کەسێک و بەهای خۆی پێک دێنێت. ئەم پێشکەوتنە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک ‘شۆڕش لەناو شۆڕش دا’ پێناسەکراوە، کوردایەتییەکی نوێیە کە ئیدی هەموو کەسێک خاوەنداری لێ دەکات، مرۆڤی کوردی ئازاد، بەها بەرزەکان، هۆشمەندی و ڕۆحی ئازادی کوردی ئافراند. گەر لەمڕۆدا باسی کورد، کوردایەتی، کوردستان و بەهاکانی کوردستان دەکرێت، باس لە بڵندی ئەم بەهایانە دەکرێت، بێگومان هەڵمەتی ١٥ـی ئاب و ڕۆڵی تێکۆشانی چەکداری کاریگەرە کە بە هەزاران گەریلا لە پێناویدا شەهید بوون. لە کەسێتی فەرماندە عەگید دا هەموو شەهیدانی ئەزیزمان بە پێزانین و منەتدارییەوە یاد دەکەینەوە کە ڕابردوویان مانادار کردووین، ئێستامانیان ئافراند و بناغەی ئایندەمان دادەڕێژنەوە.
فەرماندەی ئەکادیمیای ئاپۆلۆ، کۆچەرۆ ئورفا لە بەرزترین ئاستدا هێڵی فیدایەتی نواندەوە
ئەم پێشکەووتنە مێژووییەیی لە سایەی تێکۆشانی هەزاران لە شەهیدانمان ئافرێندراوە کە ڕەنجێکی مەزنیان دا و لەو پێناوەدا بەبێ دوودڵی گیانی خۆیان بەخشی. بەم هۆکارە قەڵەمبازی مەزنی ١٥ـی ئاب ناوی ڕێپێوانی فیدایەتی لەسەر ئەم هێڵە و دڵسۆزییە بە هێڵی شەهیدانە. یەکێک لە بازنەی شەهادەتی گرنگ کە هێڵی فیدایەتی لە بەرزترین ئاستدا نواندەوە و هەموو ساتێکی ژیانی دایە ئایندەی ئازادی گەلەکەمان، شەهادەتی هاوڕێ کۆچەرۆ ئورفایە. ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی پەکەکەمان و فەرماندەی ئەکادیمیای ئاپۆلۆ هاوڕێ کۆچەرۆ ئورفا (مەتین ئەرسەلان) لە ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ـدا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا کە بە شێوازی تیرۆرکردن ئەنجامی دا، شەهید بوو.
ڕێچکەگری فەرماندە عەگید، نوورەدین سۆفی بە حەسرەتێکی بێکۆتاییەوە یاد دەکەینەوە
ڕۆڵەی قارەمانی گەلی کورد، شۆڕشگێڕی پرۆفیشناڵ، ڕێچکەگری فەرماندە عەگید، پێشەنگی شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاوڕێ نووردین سۆفی کە بۆ بینینی هەڤاڵانی ڕوویکردبووە چیاکانی کوردستان کە ٢٤ ساڵ لە تێکۆشانی خۆیی تێیدا بەسەر بردبوو، لە کاتی سەردانیکردنییدا بۆ فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەلمان لە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٤ـدا لە هێرشێکی دووژمندا شەهید بوو.
بە شکۆ، خۆشەویستی، حەسرەتێکی بێکۆتایی و هەستی هاوڕێییەتیمانەوە هەردوو هاوڕێمان؛ کۆچەرۆ ئورفا و نوورەدین سۆفی یاد دەکەینەوە. دڵسۆزترین هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ، شەڕڤانانی قارەمانی فەرماندە عەگید، ڕێبەرانی دەروێشانی تێکۆشانمان کە خاوەنی ڕۆحی ١٥ـی ئاب بوون بە ڕێزداری یاد دەکەینەوە و بەڵێنی دڵسۆزیمان دووبارە دەکەینەوە.
شەهیدبوونیان دەبێت بە شێوەیەک پێشوازی لێ بکرێت شایەن بەوان بێت
لەناو تەڤگەری ئاپۆییدا ‘ڕاستی شەهیدان و شەهیدبوون’ ئەو ڕاستییە نییە کە دوای ئەوان دەبیندرێت و شینیان بۆ دەگێڕدرێت. لە وەڵامی ماناداری ڕێبەر ئاپۆ بۆ شەهیدبوونی هاوڕێ حەقی قەراردا کە یەکەمین شەهیدی پارتەکەمان بوو، تا دەگاتە زنجیرەی هەزاران شەهیدی ئەم سەردەمە، مانای ڕاستی شەهیدان ئەوەیە کە تێکۆشانیان بەم شێوەیە گەورەتر و نەمر دەکرێت. هەموو ئەو هاوڕێیانمان کە ئەزموونیان لە هاوڕێ کۆچەرۆ ئورفا و نوورەدین سۆفی وەردەگرت، جێگەیەکیان لە دڵیاندا پێبەخشین و دەیانناسین و لە ناخی دڵەوە وابەستەییان بوون، گەلی وڵاتپارێزمان دەبێت بە شێوەیەک پێشوازی لە شەهیدبوونی ئەم پێشەنگانەی دۆزەکەمان بکات کە شایەنی ئەوان بێت. پێویستە شەهیدان هەمیشە بە ڕۆح، بوێری، جۆش و مۆڕاڵی ١٥ـی ئابەوە بەبیر بهێندرێنەوە.
وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە هەڤاڵانی کۆچەرۆ ئورفا و نورەدین سۆفین، بەڵێن دەدەین هەڵوێستێکی شایستە بە شەهیدان نیشان بدەین، خاوەنداریی لە ڕێباز تێکۆشانیان بکەین و هەمیشە بەبیریان بهێنینەوە. ڕایدەگەیەنین لە ٤٢ـیەمین ساڵی تێکۆشاندا بێ دوودڵی لەسەر هێڵی شەهیدان بەردەوام دەبین.
جارێکی دیکە جەژنی ژیانەوەی ١٥ـی ئاب کە ناوی هیوا و باوەڕیی و سەرکەوتنە، لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ شەهیدەکانمان پیرۆز دەکەین. هیوای سەرکەوتنی تێکۆشان بۆ هەموو ئەو هەڤاڵانەمان کە دڵیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لێدەدات، بێ بیرکردنەوە لەسەر هێڵی ئاپۆیی دەڕۆن، بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانی گەلەکەمان دەخوازین.»
