هەپەگە: هێرشەکان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە


ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) بەمجۆرەیە:

“لە ١٣ی تەممووزەوە تاوەکو ٢٣ی تەممووز سوپای تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام بوو.

ببەم پێ ییە؛

١٣، ١٧، ١٩ و ٢١ی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی و سەری مەتینا شەش جار بە درۆنی بۆمب هەڵگر بۆردوومان کراوە.

١٧، ١٨ و ٢١ی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرێ مەتینا ٣٦٢ جار بە چەکی قورس، تۆپ و موشەک بۆمبباران کراوە.

١٣، ١٧ و ١٩ی تەممووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار ١١ جار بە چەکی قورس، تۆپ و موشەک بۆمبباران کراوە.

٢٠ی تەممووز لە هەرێمی مەتینا، بە چەکی کەسی وەڵامی داگیرکەران درایەوە کە هەوڵیان دەدا بپەڕنەوە بۆ تونێلی شەهید خەمگین لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ. لەپاش دەستوەردانەکانی هێزەکانمان داگیرکەران ناچاربوون بکشێنەوە.

لە نێوان ١٣-٢٣ی تەممووزدا لەکاتە جیاوازەکانی ڕۆژدا بە درۆن، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشەکەر، فرۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوری لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، سیخوڕییان کرد و هێرشیان ئەنجام دا.

لە نێوان ١٣-٢٣ی تەممووزدا لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و خواکوڕک بە ئامانجی داگیرکاری ڕێگە درووستکرا.

لە نێوان ١٣-٢٣ی تەمموزدا لە هەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوا زاپ و مەتینا بانگەوازی خۆڕادەست کردن لە هێزەکانمان کرا.

لە هەرێمی مەتینا بە تەکنیک وەڵامی هەوڵدانەکانی گەمارۆدان و هێرشی لەناوبردن لەسەر تونێلەکانمان درایەوە.”

Live
Hide picture