ناوەندی هەواڵەكان
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی سنوورەكەمان دەکەینەوە كاتژمێر ٧ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەقامی سەرەکی هەولێر- بەحرکە دادەخرێت، داواکارین لە هاوڵاتیان لەو ماوەدا و ڕێگای جێگرەوە بەحرکەی کۆن و ڕێگای پیرمام بۆ ١٥٠ مەتری بەکار بێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی داخستنی رێگایەكی سەرەكی ناوچەكەیان و هۆكارەكەی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر قۆناغێکی نوێی پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی هەولێر- بەحرکە دەستپێدەکات.
دەشڵێن، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی سنوورەكەمان دەکەینەوە كاتژمێر ٧ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەقامی سەرەکی هەولێر- بەحرکە دادەخرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داواکارین لە هاوڵاتیان لەو ماوەدا و ڕێگای جێگرەوە بەحرکەی کۆن و ڕێگای پیرمام بۆ ١٥٠ مەتری بەکاربێنن بۆ هاتوچۆکردن.

