
هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) سەبارەت بە تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر ڕووخانى ڕژێمى بەشار ئەسەد دا، بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە یەکەم ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەکەمان دەکەین، لە سەرتاسەری سووریا و بەتایبەتی لە گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەم ڕژێمە وڵاتەکەی ڕاکێشا بۆ کارەسات و ستەمکاری و قێزەونترین شێوەی توندوتیژی دژی سووریاییەکان بۆ دەیان ساڵ بەكارهێنا.
ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یەکەم ناوچە بوون، کە دەستە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژێمیان شکاند، لە دوای ڕاپەڕینی ١٢ـی ئازاری ٢٠٠٤ و لە ساڵی ٢٠١٢دا ئامێرە ئەمنییەکانی ڕژێمەکەیان دەرکرد، کاتێک گەلەکەی ڕاپەڕی و دامەزراوە سەرکوتکەرەکانی ڕووخاند و ئیدارەیەکی مەدەنی دیموکراسییان دامەزراند،- مۆدێلێکی ناوازەیان بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان جێبەجێکرد.
لە بەیاننامەکەدا باس لە پێکهێنانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کراوە، کە دواتر بوون بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە)، کە هەزاران شەهیدیان لە شەڕەکانی ڕزگاری و بەرگریدا داوە، بوونەتە کاریگەرترین و پیشەییترین هێزی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ئەوەی بەدەست هاتووە ڕووداوێکی لەناکاو نەبووە، بەڵکو بەرهەمی شەرعیەت بووە کە لە خەڵکەوە سەرچاوەی گرتووە، لە خۆڕاگرییانەوە بووە، هەروەها لە قوربانیدانی کوڕ و کچەکانیان بووە، کە پرۆژەی داعشیان تێکشکاند و ناوچە بەرفراوانەکانی سووریایان بەناوی هەموو جیهانەوە ڕزگارکرد، پێگە و ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریدا بەردەوامە.
دەرکردنی ڕژێمی بەعس لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشدا، گورزێکی ستراتیژیی پێکهێنا کە پێگەکەى شکاند و ئامێرە ئەمنییەکانی لە گرنگترین سەرچاوەکانی لەنابرد و توانای درێژەدان بە تاوانەکانی لاواز کرد.
کەوتنى ڕژێم تەنها ڕووداوێکی سیاسی نییە، بەڵکو داڕمانی عەقڵیەتەکەیە کە لەسەر بنەمای قۆرخکردنی دەسەڵات و پشتگوێخستنی ئیرادەی گەل دامەزراوە، بەرهەمهێنانەوەی ئەم عەقڵیەتە بە هەر شێوەیەک بێت، بە مانای گەڕانەوەی سووریا دەبێت بۆ هەمان ئەو کارەساتە کە خەڵک پێشتر باجێکی زۆری بۆ داوە.
گەلی ڕژێم دەوڵەتی گۆڕی بۆ ئامێرێکی سەرکوتگەرانە و تاوانی دۆکیۆمێنتکراوی دژ بە سوورییەکان، بەتایبەتی دژی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە کەوتبوونە ژێر سیاسەتی دوورخستنەوە، برسێتی، ئاوارەبوونی سیستماتیک، گۆڕانی دیمۆگرافی و نکۆڵی لە سەرەتاییترین مافەکانیان.
لە بەیاننامەکەدا هۆشداری دراوە، لەکاتێکدا سوورییەکان سەرقاڵی بنیاتنانی ئایندەیەکی نوێن، زمانی هاندان و ڕق و کینە بەردەوامە لە بەکارهێنانی لەلایەن هەندێک گرووپەکانى ناو ڕژێمەکە و ئەوانەی نزیکن لێیەوە، کە هەوڵدەدەن هەمان دابەشکاری دووبارە بکەنەوە.
هەروەها ئیتر خۆبەزلزانە قبوڵکراو نییە و ناتوانێت ببێتە بنەمایەک بۆ بنیاتنانی نەتەوەیەکی نوێ، بەڵکو درێژەپێدەری ڕاستەوخۆی عەقڵییەتی ڕژێمێكە، کە کەوتووە و ناگەڕێتەوە.
ڕووخانی ڕژێم هەلێکی مێژووییە بۆ هەموو سوورییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی زێدی خۆیان لەسەر بناغەی نوێ، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانی ڕاستەقینە و گشتگیر هەیە، دوور لە دوورخستنەوە و تاکلایەنە، هەروەها دامەزراندنی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ کە ماف و ئازادی و یەکسانی گەرەنتی بکات و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و دووفاقی ڕێگری لە گەڕانەوەی داگیرکار بکات.
لە بەیاننامەکەدا باس لە پرسی ئاوارەکان کراوە و دەڵێت: لەگەڵ هەرەسهێنانی ڕژێم، سەدان هەزار ئاوارەی عەفرین، تەل ئەبیز و سێرێکانى لە مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بێبەش دەمێننەوە، ئەم پرسە وەک ئەولەویەتێکی نەتەوەیی دەمێنێتەوە، هیچ چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانەى تەواو نییە، بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی ئەو هاوڵاتیانە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات لەم قۆناغە گرینگەدا، وەک هێزی سەرەکی بەرگری لە گەلەکەمان دەمێننەوە و ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژییەک یان هەڕەشەیەک دەبنەوە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تێکۆشەرانی ئێمە بە گیانیان ئاڵای ئازادییان هەڵگرتبوو، قوربانییەکی کۆتاییان پێشکەش کرد بۆ بەرگریکردن لە کەرامەتی مرۆڤ.
ئێمە ئیلهام لە میرات و خەباتی ئەو قوربانیانە وەردەگرین، بەرپرسیارێتی خۆمان لە پاراستنی خاک و گەل و پاراستنی دەستکەوتەکانی ساڵانی درێژخایەنی بەرخۆدان بەجێدەهێنین.
لە کۆتایدا قسەدە دەڵێت، ئایندەی سووریا لەمڕۆوە دەست پێدەکات، بە تێپەڕاندنی عەقڵییەتی ڕژێمی کۆن بە هەموو ئامراز و شێوازەکانییەوە، هەروەها بە بنیاتنانی سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای ئازادی و دادپەروەری و شەراکەت، دەوڵەتێک کە شایستەی قوربانیدانی شەهیدان و خۆڕاگری ملیۆنان کەس بێت.
