
سیامەند موعینی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پەژاک، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت دا لەگەڵ ئاریەن تیڤی ڕایگەیاند ڕژێمی ئێران مەحکومە بە لەناوچوون و وەک پەژاک هێزەکانی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەیە.
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەژاک سیامەند موعینی لە بەرنامەیەکی تایبەت دا بۆ ئاریەن تی ڤی باسی وت رژێمی ئێران مەحکومی لە ناوچوونە و پەژاک هێزەکانی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەیە
لە وڵامی پێشکەشوان سامان شەهابی دا کە لە دۆخی ئێستا ستراتیژی نیزامی و سیاسی پەژاک چیە ؟ ئایا پاراستنە یان دەکەوێتە شەڕ و پێکدادنەوە ؟موعینی وت:
هێزی گەریلای یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – یەرەکە لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانن و لە کاتی پێویست دا جوڵەیان پێدەکرێت .
دەربارەی ئەوەی ئایا پێویستی ئێستا بۆ دەرکردنی رژێم خۆپیشاندان و کاردانەوەی گەلە یان چالاکی چەکداریی؟ سیامەند موعینی بەم شێوەیە وڵامی دایەوە بە دڵنیایەوە پێویستی بە هەر دولایە و هاوپەیمانی کوردستانی ئێران دەتوانێت لە چوارچێوەی رێکەوتنێکدا کە خاڵەکانی دەستنیشان کرابێت لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەرکردنی رژێم لە کوردستان لە حەرەکەت دابێت بەڵام نەک ببێتە شەڕکەر بۆ لایەنێک.
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەژاک سیامەند موعینی لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەی دا وتی پیرۆزبایی بەرفراوانبوونی بەرەی هاوپەیمانی کوردستان دەکەم و بەڵام گرنگە کە کۆمسیونێکی دیپلوماسی هاوبەش بۆ ئەم هەلومەرجە دامەزرێنن.
لە وڵامی پرسیاری پێشکەشوانی ئاریەن تی ڤی کە پەژاک دەربارەی داهاتووی تاران و شوێنەکانی دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان چ دەفکرێت سیامەند موعینی بەمشێوەیە وڵامی دایەوە: سەرەتا ئەوە باس کەم داهاتووی ئێران و کوردستان گەلان دەستنیشانی دەکەن و ئێمە رێگا نادەین دیکتاتۆر و شایەکی دیکە حکومی تاران بکات و کوڕی شای ئێران جێگایەکی لە بەڕێوەبردنی وڵات نابێت، هەروەها بۆ رێگرتن لە تەنگەژیی لە پارێزگای ئورمیە پەژاک پێشنیاریی خۆبەڕێوەبەری لە هەرێمانە دەکات.
