ئەمریکا بەدوای شانە نوستووە تیرۆریستییەکانی ئێران لە وڵاتەکەیدا دەگەڕێت


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە بوونی شانە نوستووەکان و گرووپە تیرۆریستییەکانی ئێران لەو وڵاتەدا کردووە.

کریستی نۆم، وەزیری کاروباری ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە: ئیدارەی تڕامپ لە ناوەڕاستی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، هەوڵەکانی بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە کەیسی ئەو کۆچبەرە ئێرانیانە چڕ کردۆتەوە کە ڤیزای ئەمریکایان پێدراوە. بەوتەی ناوبرا ئامانج دۆزینەوەی شانە نووستووە تیرۆریستیەکانی سەر بە ئێرانە.

نۆم لە وەڵامی پرسیاری لیژنەی دادوەریی ئەنجومەنی پیران (سێنات) سەبارەت بەو هەنگاوانەی بۆ پاراستنی وڵات لە بەرانبەر شانە نوستووەکان و تیرۆریزمی ئێران گیراونەتەبەر، ئاماژەی بە هیچ وردەکارییەکی تایبەت نەکرد، بەڵام وتی: وەزارەتەکەی سەرقاڵی پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاترە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چاوپێکەوتنی ئەو کەسانەی کە پێشتر لەژێر ناوی پڕۆگرامە جیاوازەکاندا ڤیزای ئەمریکایان پێ دراوە.

کریستی نۆم وتیشی: “ئێمە کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی گرووپ و شانە نوستووە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران، تاوەکوو دڵنیابین لەوەی ڕێگری لە ئەگەر هەر هێرشێکی تیرۆریستی لەدا بکەین کە لەوانەیە دژی گەلی ئەمریکا ئەنجامی بدەن.”

Live
Hide picture