پەژاک: ساڵح موسلیم نموونەی وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینە بوو

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، (پەژاک) لە ڕاگەیەنراوێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەێبەریی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک(پەیەدە)، وێڕای سەرەخۆشی لە گەلی کورد و ئازادیخوازان، ئەو سیاسەتمەدارە تێکۆشەرەی وەک «نموونەی وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینە» لە ڕێگای خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا وەسف کرد.

لەو ڕاگەیەنراوەدا کە لە ١٢ی ئادار بڵاوکرایەوە، پەژاک ئاماژەی بەوە داوە کە ساڵح موسلیم یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی بزووتنەوەی سیاسیی کورد و کۆچی دوایی ئەو زیانێکی گەورە بۆ گەلی کورد، بە تایبەتی خەڵکی ڕۆژئاوای وڵاتە.

پەژاک هەروەها ڕایگەیاندووە کە ساڵح موسلیم لە ماوەی ساڵانی چالاکیی سیاسی و تێکۆشانیدا، هەرگیز لە بەرامبەر گوشار و هێرشەکان دژی کوردان سەری دانەناوەندووە و لە ماوەی شەڕ و ئاژاوەکانی سوریاشدا لەگەڵ گەلەکەی ماوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ساڵح موسلیم ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دروستکردن و پەرەپێدانی دەستکەوتە سیاسییەکانی کورد لە باکووری سوریا.

لە کۆتاییدا، پەژاک سەرەخۆشیی لە گەلی کورد، بە تایبەتی لە روژئاوای کوردستان و سووریا، هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی پەیەدە و بنەماڵەی شەهیدان کردووە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی مەجلیسی پەژاک بەم شێوەیەیە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و دیاری کورد هاوڕێ “ساڵح موسلیم”، ئەندامی ئەنجوومەنی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) مان پێگەیشت، کۆچی دوایی هاوڕێ ساڵح موسلیم لەدەستدانێکی گەورە بوو بۆ گەلەکەمان لە هەر چوار بەش، بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان و تەڤگەرە ئازادیخوازەکەی.

ئەو یەکێک بوو لە دیارترین کەسایەتییە تێکۆشەرەکان کە ماندوویی نەناسی و هەرگیز شکست و نائومێدی لە بەرانبەر دووژمنانی گەلی کورد قبووڵ نەکرد، هەمیشە و لە هەموو بارودۆخێکدا، لە سەختییەکاندا، لە میانەی هێرشە قڕکەر و دڕندانەکانی دووژمناندا لە پاڵ گەلەکەیدا مایەوە.

پشتیوانێکی بەهێز بوو بۆ تێکۆشەران و ئازادیخوازان و یەکێک بوو لە پایە سەرەکییەکانی شۆڕشی کوردی لە پرۆسەی ڕێنیسانسی کوردان لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا، جێدەستێکی دیاری لە بەدەستهێنانی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا هەبوو و لە میانەی هێرشە دڕندانەکانی بەعسییەکان و داعشیەکان هەرگیز گەلەکەی خۆی بەجێنەهێشت.

نموونەی کەسایەتییەکی تێکۆشەر و سیاسەتمەدارێکی ناودار بوو کە فێربووبوو چۆن لەسەر ڕێی ئازادی بە شکۆ و سەربڵندییەوە هەنگاو بنێت، باوکی شەهیدێک بوو کە وڵاتپارێزی گەیاندە ترۆپکی شۆڕشگێڕی و فیداکاری، تێکۆشەرانی کورد وانە لەوەوە فێربوون و ڕێزیان لە پێشەنگایەتییەکەی گرت لە ڕیزەکانی تێکۆشاندا.

هاوڕێ موسلیم بە ئازادیخوازانی نیشاندا کە بوونە ڕێبوار لەسەر ڕێچکەی ئازادیی گەلێکی ستەملێکراوی وەک گەلی کورد پێویستە بە چ زیهنییەت، کەسایەتی و ڕۆحێکی فیدایی بێت، بێگومان ناوی ئەو بە چاکی لە مێژوو و لە یادەوەریی تاک بە تاکی گەلەکەماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە، بەهای موسلیم، بە گرتنەبەری ڕێگەکەی و بڕینی ڕێگەی ڕاستی تێکۆشانەکەی، هەر تاکێکی ئازادی کورد دەتوانێت شێوەی وڵاتپارێزیی ئازاد و چاک بگەیەنێتە ئاستی باڵا، هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە کوردستان پێویستی بەم ڕێبازە فکری و کەسایەتییانە هەیە بۆ ڕزگاربوون لە زنجیرەکانی ستەم.

ئەنجومەنی پارتەکەمان “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە بۆنەی کۆچی دوایی “ساڵح موسلیم”، ئەندامی ئەنجوومەنی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە و تێکۆشەری دێرینی کوردەوە سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی گەلی کورد، بە تایبەتی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا، پارتی پەیەدە و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و بنەماڵەی شەهیدان دەکات.

بێگومان ئەو وڵاتپارێز و تێکۆشەرێکی فیداکاری ناوازە بوو کە باوەڕێکی پتەوی بە قوتابخانەی فکریی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان بوو و ژیانی خۆی لەو ڕێیەدا بە سەرفرازی بەڕێکرد، بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و بیرهێنانەوەی ئەو و لە پێناو ئازادیی گەلەکەماندا کە هەمیشە خەمخۆریان بوو، پابەند دەمێنینەوە بە ئامانج و خەیاڵە پاکەکان و کەسایەتییە تێکۆشەرە بێکەموکوڕییەکەی و خەیاڵەکانی لەسەر بنەمای ئازادیی هەر چوار بەشی کوردستان و تەواوی گەلی کورد بە بەرزڕاگرتنی تێکۆشان، دەهێنینەد،. یاد و یادوەرییان لە مێژووماندا بە نەمری دەدرەوشێتەوە.

Live
Hide picture