
لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەندین شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندە پزیشكییەکان، قوتابخانە و هۆڵەکانی وەرزش لەلایەن سوپای پاسدارانەوە وەک حەشارگە بەکار هاتووە و هاوڵاتیان نگەرانن لە پارێزراوی گیان و ماڵیان.
بەپێی زانیارییەکان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتەوە، لە شاری بانە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی دوای دەرکردنی ستافی پزیشکی کراوە بە بنکەی سەربازی و هەروەها مزگەوت و هۆڵە وەرزشییەکان بوونەتە شوێنی جێگیرکردنی کەرەستە جەنگییەکان.
هەواڵێکی دیکە باس لەوە دەکات کە هێزەکانی سوپای پاسداران داییرەی ئاوی شارەکە وەک کۆگای کەرەستە سەربازییەکان بەکار دێنن.
ئەم حاڵەتانە لە چەندین ساری دیکەش دووبارە بوویەوە. لەوانە لە مەریوان و سەقز هاوڵاتیان داوایان لەم هیزانە کردە ئەم شوینانە بەجێبێڵن و هەڕەشەشیان کردوە لە ئەگەری دەرنەچوونی هێزەکان، شوێنی خۆحەشاردانەکانیان لێ ئاگر تێبەردەن.
ئەم هەنگاوانە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامەی ژنێڤ و بەکارهێنانی خەڵکی مەدەنییە وەک قەڵغانی مرۆیی.
