کوردستان

هەپەگە: هێرشی داگیرکەران درێژەی هەیە و چالاکی گەریلاش بەردەوامە

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل،هەپەگە،لە بارەی هێرش و پەلامارە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتوە، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ١٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر و بە دەیان جاریش لە ڕێگەی تۆپخانەکانەوە بۆردومان و تۆپباران کراوە.

هەروەها تونێلەکان و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ١٧جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کراوە و تیمە جوڵاوەکانی هێزەکانی گەریلاش لەگەڵ ئەو ڕەوشەی شەڕدا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابرودا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ، هێزە جوڵاوەکانی گەریلا زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجام داوە و گورزی گران لە سوپای داگیرکەری تورکیا دراوە.

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، لەو چالاکییانەدا ٥ ئەندامی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌