ئێران

سەرۆکی رێکخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسداران وەلانرا

سپای پاسداران بە لاوەنانی حسێن تائب سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی بە فەرمی ڕاگەیاند و کۆنەپاسدارێکی وەک جێگرەوەی ئەو ئاخوندەی نزیک کە خامنەیی دەستنتشان کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران،پاسدار”محەمەد کازمی” وەک سەرۆکی تازەی ڕێکخراوی ئیتڵاعاتی سپا و جیگرەوەی حسێن تائب دەستنیشان کراوە.

هەروەها حسین تائب کراوە بە ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی سپای پاسداران.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی وەلاوەنرانی “حسین تائب” لە پۆستەکەی بڵاو کرایەوە و چەندین بەرپرسی سپا و کاربەدەستانی ئێران هەواڵەکەیان ڕەت دەکردەوە.

هەندێک سەرچاوەش باسیان لە کوشتنی حسێن تائب لە لایەن دەستوپەیوەندەکانی ئیسرائیل لە ناو ئیران و سپای پاسداران دەکرد.

ئاخوند حسێن تائب ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی بو بە ئەندامی سپای پاسداران.

ماوەیەک فەرماندەی گشتی بەسیج بووە. دواین پۆستی سەرۆکی حفازت ئیتڵاعاتی سپای پاسداران بوو.

ناوبراو کەسێکی نزیک لە عەلی خامنەییە و دەستی بە خوێنی دەیان گیراوی سیاسی سوورە و یەکێکە لە تاوانبارە سەرەکییەکانی سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە ئێران.

کارنامەی کۆنە پاسدار محمەد کازمی کە وەک جێگرەوەی حسێن تائب دەستنیشان کراوە، پاکتر نیە و هەر دووکیان لە تاوانبارانی سەرەکی کوشتنی خەڵکی ناڕازی لە دەسەڵات و گیراوانی سیاسی لە ئێرانن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌