ئەنجومەنی پێشەیی مامۆستایانی کوردستان-لقی سەقز و زیویە، بانگەوازی بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوودا کردووە بە مەبەستی ئازادی مامۆستایانی زیندانی.
ئەنجومەنی پێشەیی مامۆستایانی کوردستان-لقی سەقز و زیۆییە، وێڕای شەرمەزار کردنی بەردەوامی لە زیندان ڕاگرتنی مامۆستایان و گوشارەکان بۆ سەر مامۆستایان ڕایگەیاندووە، سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونەکان بەڵێنی کاربەدەستانی دەزگای داد بۆ ئازادی مامۆستایانی زیندانی جێبەجێ نەکراوە.
ڕاشگەیەندراوە، گرتن و دەستبەسەر کردنی مامۆستایان نیشانەی ئەوەیە دەوڵەت بە نیاز نیە دۆخی پەروەردە باشتر ببێت.
لە گردبوونەوە سەرتاسەرییەکەی مامۆستایان لە ڕۆژی ٢٦ی جوزەردان زیاتر لە ٢٠ مامۆستا تەنها لە سەقز دەستگیر و زیندانی کران، بەشێکیان بە مەرج ئازاد کران و لە ئیستا دە کەسیان لە زیندان دان.
ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز و زیویە، سەبارەت بە دۆخی مامۆستایانی زیندانی و بەردەوامی ڕاگرتنیان لە زیندان هۆشداری داوە و داوای لە مامۆستایان و بنەماڵەکانیان دەکات، ئەگەر مامۆستایانی زیندانی ئازاد نەکران،ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، پێنجی پووشپەڕ لە بەردەم بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی سەقز گردبووونەوەی ناڕەزایەتی ڕێکبخەن.