کوردستان

موتەلێب ئەحمەدیان لە سیدارەدانی فیروز موسالوو شەرمەزار دەکات

موتەلێب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە پەیامێکدا، لە سێدارەدانی گیراوی سیاسی کورد “فیروز موسالوو” شەرمەزار دەکات و دەلێت، لە باتی سەرکوت و لە سێدارەدان پێویستە ڕژێم داواکارییە ڕەوا و دیموکراتییەکانی گەلان جێبەجێ بکات.

موتەلێب ئەحمەدیان لە پەیامەکەیدا دەلێت، “وەک زیندانیەکی سیاسی کورد جێبەجێکردنی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدانی “فیروز موسالوو” زیندانی سیاسی بە تۆندی شەرمەزار دەکەم. پێداگری لە سەر سیاسەتی ناڕەوای سەرکوت و لە سێدرەدانی مرۆڤەکان هیچ کام لە گرێیە کوێرەی قەیرانەکان لە ئێران ناکاتەوە”.

دەشلێت، “کۆمەڵگای ئێران بە قۆناغێکی مێژوویدا تێپەردەبێت، ئەو وڵاتە ناوەندی ملمڵانییە جیهانییەکانە. هیچ دەسەڵاتێک بە سیاسەتی سەرکوت و توندوتیژی ناتوانێت ڕێگریی لە پێشڤەچوونی ڕەوتی ئازادیخوازی و تێکۆشان لە پێناو مافەکانی کۆمەڵگادا بگرێت.

باسی لەوەش کردووە کە پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران لە باتی پێداگری لە سەر سیاسەتی سەرکوت و توندوتیژی و جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی گیراوانی سیاسی کورد، بیر لە چارەسەری پرسی گەلی کورد بکەنەوە و داواکارییە دیموکراتییەکانی گەلان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌