کوردستان

بانگەوازی کەجەدەکەی ئەورووپا بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانی دۆسڵدۆرف

هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە ئەورووپا، کەجەدەکەی ئەورووپاش لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای بەشداریی بەرفراوانی کوردان و ئازادیخوازانی لە خۆپێشاندانی جەماوەریی دۆسڵدۆرف کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەدەکەی ئەورووپادا هاتووە: “داوا لە گەلەکەمان و ئازادیخوازانی ئەورووپا دەکەین ڕۆژی ٢٥ی ژوەن بە درووشمی “کوردستان بپارێزە” بەشداری خۆپێشاندانی مێژوویی دۆسڵدۆرف بن.”

کەجەکەدەکەی ئەورووپا ئاماژەی بە تاوانەکانی شەڕی ڕژیمی تورکیا لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و بە ئامانجی گرتنی خەڵکی مەدەنیی لەلایەن ئەوە ڕژیمەوە کردووە و ڕایگەیاندووە: “ئەردۆغانی دیکتاتۆر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە گۆلی خوێن. بە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی و گازی ژەهراوی لەدژی گەریلا، تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. با بە بەشداریی لەو خۆپێشاندانە، هەموومان بە یەکەوە، بە گەنج، ژن، پیر، ڕۆشنبیر، هونەرمەن، سۆسیالیست و شۆڕشگێڕەوە، دژی شەڕی پاکتاوکەرانەی ڕژیمی تورکیا و تاوانەکانی ئەردۆغان لە کوردستان دەنگ هەڵبڕین.”

خۆپێشاندانی دۆسڵدۆرف لە لایەن دەستپێشخەریی “کوردستان بپارێزە”وە ئۆرگانیزە کراوە و تا ئێستا بە دەیان حزب و ڕێکخراوی چوار پارچەی کوردستان، لەوانە کۆدار، کژار و پژاکیش، داوای بەشداریی بەرفراوانی خەڵک لەو خۆپێشاندانە جەماوەرییەیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌