کوردستان

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی دا ٣٦ داگیرکەر کوژراون

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە چالاکی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لێدوانێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە ئاماژە بە هێرش و پەلاماری گوندی خاشکانێ ی وان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە دەکات و دەڵێت ئەوە بەشێکە لە پیلانەکانی بلۆکی فاشیزمی ئاکەپە مەهەپە بۆ شاردنەوەی شکستەکانیان.

هەپەگە تەئکید لە سەر پاراستنی گەلی کوردستان لە بەرانبەر هێرشی فاشیسزم دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە سوپای تورکیا لاشەی کوژراوەکانی لە ناوچەکانی شەڕ بە جێ دەهێڵێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئەردوغان و خلووسی ئاکار لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتەکەیان هێزی سەربازی دەنێرنە کوردستان و پێداگری لە سەر سیاسەری شەڕانگێزیی دەکەنەوە. ئەوان ڕاستییەکانی شەڕ چەواشە دەکەن و تەرمی سەربازە کوژراوەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکەنەوە.

هەپەگە ئاماژە بەوەش دەکات لە ئێوارەی دوێنێ ٢٠ی مانگ، هێزەکانی گەریلا ئۆپراسیۆنی تۆڵە سەندنەوەی شۆڕشگێڕیان دەست پێکرد و لێپرسینەوەیان لە داگیرکەران کرد و تۆڵەیان لێکردنەوە.

لە ئۆپراسینی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕی هێزەکانی گەریلادا ٣٦ داگیرکەر کوژراون و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون.

هەروەها درۆنێک، سیستەمێکی کامێرای هەستیار و سێ مۆڵگەی دوژمنیش تێکشکێندراوە.

لە کۆتایی دا هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، داگیرکەران بەردەوامن لە تاوانە جەنگییەکانیان و ١٩جار بە تەقەمەنی و ٥ جار بە چەکی کیمیایی تونێلەکانی شەڕیان بۆردومان کردووە و مەیدانەکانی بەرخۆدانیش ٤ جار بە فڕۆکە و ١٠ جاریش بە هێلیکۆپتەر و کاتیۆشا بۆردومان و تۆپباران کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌