ئێران

ئاسوی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان نادیارە

لە دوای پێنج خولی دانوستان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوندییەکانی نێوانیان، ئێران وعەرەبستان هێشتا نەگەیشتوون بە ڕێکەوتن.

سەعید خەتیبزادە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، هیوای خواست چوونی حاجییەکانی ئیران بۆ حەج سەرەتایەک بێت بۆ دەستپیکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان و وتی، هیشتا زووە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانمان.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە زستانی ١٣٩٤وە و دوای هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی عەرەبستان لە تاران پچڕا.

هاوینی ١٣٨٩ بە هۆی هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزاروە نەوتییەکانی عەرەبستان گرژییەکانی نێوان تاران و ڕیاز توندتر بوونەوە.

عەرەبستان، ئێرانی وەک پاڵپشتی سەرەکی حووسییەکان بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە تۆمەتبار کرد.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا و لە پاڵ دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ کاراکردنەوەی بەرجام، بە ناوبژیوانی دەوڵەتی عیراق،پێنج خولی دانوستان لە نێوان کاربەدەستانی ئێران و عەرەبستان بەڕێوەچووە، بەلام هەتا ئیستا بێ ئەنجام بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌