جیهان

ژمارەی پەنابەران لە جیهان دا سەد ملیۆنی تێپەڕاند

ڕۆژی ٢٠ی ژوون، وەک ڕۆژی جیهانی پەنابەران لە جیهان دەستنیشان کراوە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ٢٠٠١ەوە ئەو ڕۆژەی دەستنیشان کردوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئەم ساڵ، لە هەر خولەکێک دا ٢٠ کەس زێد خۆیان بەجێ هێشتوووە، ئەوەش بە شێوەی زۆرە ملێی یان بە هۆی جەنگەوە.

نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاپۆرتەکەی دا دەڵێت، پەنابەران خراپترین دۆخیان هەیە لەجیهان دا، بەپێی ڕێکەوتنی ساڵێ ١٩٥١ بۆ دۆخی پەنابەران و ڕێککەوتنی ١٩٧٦ بۆ پاراستنی مافی پەنابەران، وڵاتان بەو پێوەرانە لەگەڵ پەنابەران ناجوڵێنەوە.

بەپێی ڕێککەوتننامەی ١٩٥١، کە ماف و ئەرکی پەنابەرانی دیاری کردوە، ئاماژە بەوە کراوە نابێت پەنابەر بە زۆرە ملێی بگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە هاتوون یان ڕەوانەی وڵاتانی دیکە بکرێن ئەگەر لەو وڵاتە ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشە لە سەر ژیان و ئازادیی ببێتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە سەد ملیۆن کەس لەجیهان دا پەنابەرن و ژمارەیەکی زۆریشیان ژنان و منداڵانن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌