لە نەروێژ سمینارێک بۆ عەبدولرەحمان حاجی ئەحمەدی،ئەندامی مەجلیسی پژاک بەڕێوەچوو و تێدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی هەنووکە و بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆنگرەی پژاک لە ئەورووپا کرا.
سمینارەکە لە لایەن کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە نەروێژ ڕێکخراو و تێدا ژمارەیەک لە کوردستانیانی دانیشتوی ئەو وڵاتە و ئەندام و لایەنگرانی پژاک بەشداریان کرد.
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی سەرەتا نرخاندنی بۆ دۆخی هەنووکە لە ناوچەکە و کوردستان کرد و تیشکی خستە سەر گرینگی بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ڕێکخستنەکانی پژاک لە ئەورووپا و وتی: یەکڕیزی و یەکدەنی گەلی کورد و لایەنەکان سەرکەوتنی کورد مسۆگەر دەکات
وتیشی، پێویستە گەلی کورد لە هەموو بوارەکان خۆی بە ڕێکخستن بکات و لە بارەی دۆخی نیشتمانەکەی و گەلەکەی لە کوردستان هەستیار بیت و هەروەها لە بواری دیپلۆماسی پیویستە باشتر کار بکرێت.
حاجی ئەحمەدی ئاماژەی بە گرینگی یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد کرد و وتی، بە پیوێستی دەزانم کوردەکان و بە تایبەت کوردەکانی ڕۆژهەڵات بە بێ جیاوازی لە ئەورووپا پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە هەموو کوردستان بکەن.
سمینارەکە بە وڵام و پرسیاری بەشدار بووان کۆتایی پێهات و تەئکید لە سەر بەهێز کردنی تێکۆشانی هاوبەشی گەل و لایەنەکان دژی داگیرکاری لە کوردستان کرایەوە.