کوردستان

بەدران چیاکورد: کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕژیمی تورکیا لە کەلار نیشانەی تێکچوونی ئەو ڕژیمەیە

بەدران چیاکورد جێگری هاوسەرۆکانی مەجلیسی بەڕێوەبەری هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە کاربەدەستانی باشووری کوردستان و عێراق کرد لە بەرامبەر کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕژیمی تورکیا لە کەلار هەڵوێست نیشان بدەن.

بەدران چیاکورد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار وتی: “تورکیا بەو تاوانەی، تێکچوونی خۆی نیشان دا. لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلادا تێکشکاوە. دەزانێت کەسایەتیی وەک شەهید فەرهاد شبلی کۆتایی بەو ڕژیمە دەهێنن، بۆیە بە ئامانجیان دەگرێت. دەیەوێ بە پەلاماری لەم چەشنە بۆسەر خەڵکی سڤیل و بەڕێوەبەرانمان سەرکەوتنێکی ساختە بۆخی تۆمار بکات.”

جێگری هاوسەرۆکانی مەجلیسی بەڕێوەبەری هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەخنەی لە بێهەڵوێستیی کاربەدەستان و لایەنەکانی باشووری کوردستان گرت و وتی: “ئەوەی جێگەی داخە، ئەوەیە هێرشی لەمچەشنە بە بەرچاوی ئەوانەوە ئەنجام دەدرێت و هیچ دەنگێکیان لێوە نایەت. پێویستە لێکۆڵینەوە لەو تاوانەی ڕژیمی تورکیا بکەن.”

بەدران چیاکورد هاوکات حکوومەتی عێراقیشی بەر بەرپرسیار زانی و داوای لە بەغدا گرت ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ڕژیمی تورکیا بگرێتە بەر.

داواشی لە کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کرد سنوورێک بۆ هێرشەکانی ڕژیمی تورکیا دابنێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌