ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاشکرای دەکات، لە ئەنجامی زەنجیرە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا ١٢ داگیرکەری دیکەی کوژراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی هەپەگە، شەڕ لە نێوان سوپای داگیرکەری تورکیا و گەریلاکانی کوردستان لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بەردەوامە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەریلا زەبری قورسیان لە داگیرکەران وەشاندوە.
هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە زاپ و مەتینا گیریان خواردوە و بۆ قەرەبووی شکستەکانیان لە دژی گەریلا چەکی قەدەغە کراو بە کار دەهێنن و ئاگر لە نزیک تۆنێلەکانی شەڕ بەردەدەن.
هەپەگە ڕایدەگەینێت، تیمەکانی جوڵەی خێرای گەریلا بەردەوام زەبری قورس لە داگیرکەران دەدەن و
لە ئەنجامی زەنجیرە چالاکییەکانی گەریلا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە لانیکەمەوە ١٢ داگیرکەر کوژراون و سێ دیکەش بریندار بوون.
هەروەها مۆڵگەیەکی داگیرکەران لە مەتینا ڕوخێندراوە و زەبر لە هێلیکۆپتەرێکش دراوە.
لە شەو ڕۆژی ڕابردوودا سوپای داگیرکەری تورکیا ٢٩ جار هێرشی ئاسمانی ئەنجام داوە و ناوچەکانی شەڕ بەردەوام بۆردوومان و تۆپباران دەکرێن.