ژن

نوێنەرێکی ڕژێم لە مەجلیس داوای هاوسەرگیری لایەنگرانی شیعە لەگەڵ کچانی ئیرانی دەکات

نوێنەرێکی ڕژێم لە مەجلیس داوای لە لایەنگرانی شیعە کردووە لەگەڵ کچانی ئێراندا هاوسەرگیری بکەن و ئەو بێڕێزییەی ئەمیر حسێن بانگی پوور کاردانەوەی لێکەوتەوە.

ئەمیر حسێن بانکی پوور، نوێنەری ئەسفەهان و سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی گەڵالەی گەنج ڕاگرتنی حەشیمەتی ئێران دا پیشنیاری کردوە کە کچانی ئێران و بە تایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە ژوور سی ساڵەوەیە لە گەڵ پیاوانی لایەنگری شیعە هاوسەرگیری بکەن.

ناوبراو پاساوی کەمتر بوونی پیاوانی بە نیسبەت ژنان بۆ قسەکانی هێناوەتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە قەیرانی ئابووری وەک هۆکارێکی سەرەکییە بۆ هاوسەرگیری نەکردنی گەنجان لە ئێران.

ئەم قسانەی بانکی پوور کاردانەوەی جیاجیای چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و ژنانی لێکەوتەوە و لە تۆیتەر چالاکوانانی یەکسانیخواز وەک بێڕێزی بە ژنان لێکدانەوەیان بۆ قسەکانی ئەو نوێنەرەی ڕژێم لە مەجلیس کردووە.

هەروەها ژمارەیەک لە نوێنەرانی خودی ڕژێم لە کاتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەجلیس هێرشیان کردە سەر حسێن بانکی پوور و نوێنەری چابەهار دوای کرد ناوبراو لێبوردن بکات.

لە دوای دەمەقاڵەی نوێنەرانی ڕژێم لە گەڵ ئەمیر حسێن بانکی پوور، ناوبراو پێداگری لە سەر ئەو بێڕێزییەی کردەوە و هەوڵی دا بڵێت، ڕاگەیاندنەکان مەبەستەکەیان چەواشە کردووە. ئەگەر چی داوای لێبوردنی لەو ژنانە کرد کە قسەکانی ئەوانی ڕەنجاندبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌