ئێران

فڕۆکەیەکی جەنگی ئیران لە ئەسفەهان کەوتە خوارەوە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، دوێنێ شەممە ٢٨ی جۆزەردان، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری ئێف ١٤ لە نزیک ئەسفەهان کەوتە خوارەوە.

فڕۆکەوان و یاریدەرەکەی بە پەڕەشوت ڕزگاریان بووە، بەڵام بە هۆی بڕینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی ئاسمانی ئێران هۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە کێشەی تەکنیکی ڕاگەیاندوە و دەلێت، فرۆکەکە لە کاتی ڕاهیناندا کەوتووەتە خوارەوە.

ئەمە دووهەمین فڕۆکەی جەنگی ئێرانە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای ئەسفەهان دەکەوێتە خوارەوە.

ڕۆژی ٣ی جوزەردانیش لە شاری نایین فڕۆکەیەک لە کاتی ڕاهێناندا کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە و یاریدەرەکەی کۆژران.

زستانی ساڵی ڕابردووش فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ٥ لە تەورێز کەوتە ناو یاریگەیکی وەرزشی و بەو هۆیەوە سێ کەس کوژران.

فڕۆکەکانی سیستەمی بەرگری و هێڵی ئاسمانی ئێران زۆر کۆنەن و بە هۆی گەمارۆەکانەوە ئێران ناتوانێت فڕۆکەکانی نۆژەن بکاتەوە یا خۆی بیانگۆڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌