کوردستان

فەرماندەیی نەپەگە چالاکییەکانی ئەمدواییەی گەریلای پیرۆز کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، نەپەگە، لە پەیامێکدا چالاکییە سەرکەوتووەکانی ئەمدواییەی هێزەکانی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا پیرۆز کرد.

لە پەیامەکەی فەرماندەیی نەپەگەدا هاتووە: “کاتێک سەیری چالاکییەکانی ئەم هەفتەی هێزەکانمان دەکەین، تێدەگەین کە لە رووی رێبازی گەریلایەتیی سەردەمی نوێیدا، ئاستێکی گرنگ تۆمارکراوە.”

فەرماندەیی نەپەگە تەئکیدی کردۆتەوە کە دڵی گەلی کورد و دۆستانی ئازادیخوازی بۆ بەرخۆدانی گەریلا لێدەدات و ڕایگەیاندووە: “هەڤاڵانمان بە مۆڕاڵ و هیوایەکی بەرزەوە تێدەکۆشن و ڕۆژانە گورزی گەورە لە دوژمن دەوەشێنن. ئەم بەرخۆدانەیان جارێکی تر سەلماندی کە گەریلا پارێزەری ڕاستەقینەی کوردستان و بەهاکانی گەلی کوردە.”

فەرماندەیی نەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: “بڕوامان وایە هەنگاوی شۆڕشگێری ئێوە بە چالاکی زۆر سەرکەوتووانە و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری بێوەستان بەردەوام دەبێت. هەموو فەرماندە و شەڕڤانان کە لەو چالاکیانەدا بە رۆحێکی فەداییی شەڕ دەکەن، پیرۆز دەکەین.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌