ژن

کژارراپۆرتێکی شیکاری و توێژینەوەی سەبارەت بە کوشتنی ژنان بڵاو کردەوە

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار، ڕاپۆرتێکی شیکاری و توێژینەوەی سەبارەت بە تاوانی کوشتنی لە ژێر ناوی ناموس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردەوە.

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار ڕاپۆرتێکی شیکاری و توێژینەوەی سەبارەت بە کوشتنی ژنان لە ژێر ناوی پاراستنی ناموس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردەوە.

لە پێشەکی ڕاپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر دۆخی ژنان لە کۆمەڵگای ژێر دەسەڵاتی رژێمی دژە ژنی ئێران و هاتووە؛لە بەر ئەوەی دەسەڵات لە ئێران ئازادی ڕادەربڕین و دەستپێراگەیشتنی زانیاری بۆ هاوڵاتیان سنووردار دەکات.ئاماری دروست لە بارەی ڕێژەی تۆندوتیژی و کوشتنی ژنان بە بیانوی ناموس لە بەردەستدا نیە.

بۆیە کۆمیتەی لێکۆلینەوەی کژار لە بەردەوامی خەبات بۆ یەکسانی و لە چوار چێوەی کەمپەینی”لە دژی کوشتنی ژنان و تێکدانی ژینگە تێبکۆشین” راپۆرتێکی تێروتەسەلی لە ژێر ناوی “تاوانی بێ سزا” تەرخانکردووە بە دیاردەی کوشتنی ژنان بە پاسای ناموس لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەوڵ دراوە لایەنی شاراوە و خراپی عەقڵیەتی پیاوسالاری و پشتگیریکردنی یاسا و دابونەریتی پاشڤەرۆی کۆمەڵگای پیاوتەوەر لەو عەقڵیەتە ئاشکرا بکرێت.

هەروەها تیشک خراوەتە سەر ڕێگا چارەی ڕزگاربوون لەو دۆخە و بنبڕکردنی تاوانی کوشتنی ژنان.

راپۆرتەکە بە دوو زمانی فارسی و کوردی- زاراوەی سورانی لە سەر ماڵپەری فەرمی کژار بە شێوەی پی دی ئێف لە بەردەستدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌