کوردستان

لە چالاکی گەریلا دا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی مەی ١٥ داگیرکەریتر کوژران

چالاکی هێزەکانی گەریلا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی مەی بەردەوامە و هەپەگە ڕایدەگەیەنێت ١٥داگیرکەری تر کوژراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل، لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتوە، لە هەرێمی زاپ و ئاڤاشین، بەرخۆدانی مێژووی گەریلا دژی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە و لەناو بارودۆخێکی سەخت دا گەریلا بەڕۆحی فیدایی ئاپۆیی بەرخۆدان دەکەن و گورزی گران لەداگیرکەران دەدەن. سوپای داگیرکەری تورکیا بەرامبەر بەگەریلا بەردەوامە لەئەنجام دانی تاوانی جەنگی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ئاشكرای دەکات هێزەکانی گەریلا لەکاسایەتی ڕێبەری نەمر حەقی قەرار و یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی مەی چالاکی ئەنجام داوە.

لە ڕۆژی ١٧ی مەی لە گۆڕەپانی شەهید دڵگەشی مەرڤانۆس، لەهەرێمی ئاڤاشین، چالاکی ئەنجام داو ٢داگیرکەر کوژران و داگیرکەرێکیتریش بریندار بوو.

دوێنێ ١٨ی مانگ،داگیرکەران ٢٢جار بەچەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشیان کردۆتە سەر گۆڕپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ.

هەردوێنێ ١٨ی مانگ، لەکاتە جیاوازەکان دا داگیرکەران ویستیان لە ئەشکەوتی بریندران لە زاپ جێگیرببن، گەریلا گورزی لێدان و حەوت داگیرکەر کوژراون و تەرمی دوو داگیرکەر لەژێر چاودێری گەریلادا مایەوە تا درەنگانێکی ئێوارە تەرمەکانیان گواستراونەتەوە.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی مانگ، لە گۆڕەپانی ئەشکەوتی برینداران، داگیرکەران ویستیان بەتەقەمەنی هێرش بکەن و گەریلا وەڵامیان داونەتەوە و دوو داگیرکەر بۆمبەکانیان بەدەستیانەوە تەقیوەتەوە کوژراون.

هەروەها ١٨ی مانگ، چادرێکی داگیرکەران لە سنوری مەیدانی بەرخۆدانی گردی شەهید شاهین کراوەتە ئامانجی گەریلا و چادرەکە بەتەوای تێکشکێندراوە و ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن ڕوون نەبۆتەوە.

هەمان ڕۆژ لە ئەشكەوتی بریندران، گەریلا چالاکی ئەنجام داوە و ٤داگیرکەر کوژراون، داگیرکەران ویستویانە بەهێلیکۆپتەر هێرش بکەن و گەریلا وەڵامی دانوتەوە و ناچار بەپاشەکشێ کراون.

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، دوێنێ و ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورکیا ١٧جار بەچەکی کیمیایی گردی شەهید بەرخۆدان و گۆڕەپانی گردی جەهەنەمی بۆردومان کردوە.

هەروەها هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و هێلیکۆپتەر و تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە و هەرێمەکان ٣٣ جار بۆردومانکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌