ژن

سکرتێری گشتیی پارتی چەپی سوید: شانازی بەوە دەکەم لە تەنیشت فەرماندەی یەپەژە ڕاوەستاوم

سکرتێری گشتیی پارتی چەپی سوید، وەک وڵامێک بۆ شانتاژ و هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە کوردانی نیشتەجێی سوید و فینلەندا وێنەیەکی خۆی و نەسرین عەبدولڵا فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن، یەپەژەی بڵاو کردۆتەوە.

“یوناس خوستێت” سکرتێریی گشتیی پارتی چەپی سوید لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی و نەسرین عەبدولڵا لەسەر ئەکاوتنی خۆی لە فەیسبووک، نووسیویەتی: “شانازی دەکەم بەوەی لە تەنیشت نەسرین عەبدولڵا ڕاوەستاوم. ئەو فەرماندەی یەپەژە، ئەو هێزە تایبەتەی ژنانە کە لە کۆبانێ دژی داعش وەستانەوە شاری ڕەقەیان لە چنگی ئەو تیرۆریستانە ڕزگار کرد. ئەو شەڕڤانێکی ئازادییە. تورکیا دەیەوێت ئێمە لە پێناو ئەندامێتیی ناتۆ پشت لەم ئازادیخوازانە بکەین.”

“یوناس خوستێت” ئەم هەڵوێستەی وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر لێدوانە چەواشەکار و دوژمنکارانەکانی ئەردۆغان، دەرحەق بە کوران و تێکۆشانی ئازادیی نیشان داوە.

دیکتاتۆری تورکیا پەسندکردنی داواکاریی ئەندامێتیی وڵاتانی سوید و فینلەندا لە ناتۆی بە دوژمنایەتیی زیاتری ئەو دووڵاتە لەگەڵ کوردان و تێکۆشانی ئازادییەوە مەرجدار کردووە.

دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانی سوید بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو بۆ دڵخۆشکردنی تورکیا بەردەوام دژایەتیی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانیان کردووە.

ئەردۆغان ئێستا داوای زەخت و گوشاری زیاتر لەسەر کوردان دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌