جیهان

زانایان بۆ یەکەم جار لە سەر خاکی مانگ جۆرە گیایێکیان ڕواند

بۆ یەکەم جار زانایان لە سەر خاکی مانگ جۆرە گیایێکیان ڕواند و گەشبینن بەوەی بتوانن نیشانەکانی ژیان و کشتوکاڵ لە مانگ بدوزنەوە.

ژمارەیەک لە زانایانی زانکۆی فلۆریدای ئەمریکا، بۆ یەکەم جار توانین جۆرە گیایێک لە سەر خاكی مانگ بڕوێنن.

ئەو خاکەی تۆی گیاکەی تێدا چێندرا، پێشتر لە لایەن گەشتی ئاسمانی ئاپۆلۆی ناسا کۆ کرابووە و هێنرابووە سەر گۆی زەوین.

زانایان بڕێک کود-یان بە خاکەکە زیاد کردووە و گۆڕانکاریان لە ژنێتیکی گیاکەدا ئەنجامداوە. پاشان لە تاقیگەدا تۆی جۆرە گیایێک بە ناوی “ڕەشادی گوشی موشی”یان تێدا چاندووە و دوای دوو ڕۆژ سەوز بووە.

ئەو زانایانە ئەم تاقیکردنەوە زانستیەیان ئەنجامداوە، گەشبینن بە سەرکەوتنەکەیان و دەڵێن، بەم شێوەیە،لێکۆڵێنەوەکانیان بە مەبەستی دۆزینەوەی کەشی گۆنجاو بۆ ژیانکردن و کشتوکاڵ لە گۆی مانگدا هەنگاوێک بەرەو پێش چووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌