کوردستان

هەپەگە: لە زاپ، خواکورک و ئاڤاشین ١٣ داگیرکەری دیکە کوژران

لە زنجیرە چالاکیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە زاپ و ئاڤاشین ١٣ داگیرکەری دیکە کوژران و درۆنێکی سوپای داگیرکەری تورکیا زەبری بەرکەوت.

بەپێی تازەترین لێدوانی هەپەگە وردەکاریی ئەو زنجیرە چالاکییە بەم شێوەیە:

دوانیوەڕۆی دوێنێ گەریلاکان بە چەکی قورس مۆڵگەیەکی داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی “وەرخەلێ”ی ئاڤاشین بە ئامانج گرت. هاوکات بە چالاکیی نیشانەشکێنیش لێیان دان. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر کوژران و داگیرکەرێکی دیکە بریندار بوو.

لە هەرێمی زاپیش هەر دوێنێ زەبرێکی کاری لە داگیرکەران درا. کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی دوێنێ گەریلاکانی یەژەئاستار لە کوڕەژارۆ هێرشیان کردە سەر مۆڵگەیەکی داگیرکەران. بەلایەنی کەمەوە شەش داگیرکەر کوژران.

نیو کاتژمێر پێش ئەو چالاکییەش، هەر لەو هەرێمە، هێزێکی تری گەریلا لە دوو قۆڵەوە چالاکیی لەدژی مۆڵگەیەکی دیکەی داگیرکەران لە سەر گردی شەهید هاروون ئەنجام دا. لە قۆڵێکی چالاکییەکە ٣ و لە قۆڵەکەی تر ٤ داگیرکەر، سەرجەم حەوت داگیرکەر کوژران. هەروەها گورز لە درۆنێکی داگیرکەرانیش وەشێندراوە.

کاتژمێر دەی شەوی ڕابردوو، چەند هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەر ویستوویانە گردەکانی شەهید شاهین و شەهید ڕووبار بۆردوومان بکەن. لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی گەریلاکاندا ناچار بە پاشەکشێ کراون.

ڕۆژی شەشی ئەم مانگە، لە گردی شەهید دەروێشی سەر بە هەرێمی خواکورک، هێزەکانی یەژەئاستار بە چەکی قورس چالاکییەکی کاریگەریان لەدژی دوژمن ئەنجام دا و زەبری گەورەیان لێیان دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌