ژن

ژنانی کەجەکەی باشوور سەبارەت بە دۆخی شەنگال نامیەکیان ئاراستەی بلاسخارت کرد

ژنانی کەجەدەکەی ئەوروپا/باشوور، نامەیەکی کراوەیان ئاڕاستەی جنین هینیس بلاسخارت، نوێنەری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرس لە کاروباری عێراق کرد .

لە نامەکەدا داوا کراوە: ۱.کۆتایی بەو شەڕە بهێندرێت، کە لەنێوان سوپای عیراقی و هێزی پاراستنی گەل-ئێزیدی ڕوودەدات، ئەم شەڕە لە قازانجی کەس نیە جگە لە تورکیاو بنەماڵەی بارزانی نەبێت، بۆچی FN ئەمکارە قێزەونەلەگەڵ دەسەڵاتدرانی عێراق پەدەکە دەکات؟

گەلی ئێزیدی پێویستی بەدست تێوەردانی ئەوان نیە ،گەلی ئێزیدی مافی خۆیانە بەئاشتی بژین و بەردوامی بدەن بەو خۆبەرێوەبەریەیهەیانە.

۲.ئەوەت پێڕادەبینین، کە یەکسەر لەگەڵ ژنانی شەنگال بکە و بەپرس و ڕاوێژەوە، چونکە تۆبەرپرسیاری گەر شەری ناوخۆلەعێراق دروست ببێت، گەلی عێراق ئەو شەڕەی ناوێ.

هەر لە نامەکەدا هاتووە: گەلی شەنگال جارێکی تر نایانەوێت ژێردەستەبن، بەرخۆدان دەکەن تامردن، خۆبەرێوەبەری و هێزی خۆپارێزی مافی رەوای خۆیانە. خەبات بۆ مانەوەی خۆیان دەکەن، ئایا ئەمە تێگەیشتنی ئەوەندە گرانە؟.

لە کۆتایی نامەکەشدا هاتووە: ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ڕوونکردنەوە و بڕیاری تۆین بۆ ئاشتیی و ڕاوێژ و نێوەندگیریی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌