کوردستان

موراد قەرەیلان: ئەمڕۆ دڵی هەموو کوردان و ئازادیخوازان لە زاپ لێدەدات

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، نەپەگە، پەیامێکی گرینگی بۆ گەریلا بەرخۆدێرەکانی هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین بڵاو کردەوە. فەرماندەی نەپەگە بەرخۆدانی مێژوویی لە گەریلاکانی ئازادیی پیرۆز کرد و وتی: “دڵی هەموو کوردان و ئازادیخوازان لە زاپ لێدەدات.”

موراد قەرەیلان قۆناغی هەنووکەیی وەک قۆناغی هەرە گرینگی تێکۆشانی ئازادی ناو برد و وتی: “ئەم بەرخۆدانەی گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین بەرخۆدانی تەواوی کوردستانە. بۆیە لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلا گەلی کورد لە هەموو شوێنەکان دژی داگیرکاریی لە چالاکیدایە.”

فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە بە ئاماژەدان بە گرینگیی ستراتژیکی هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین بۆ کوردان و بەتایبەت تێکۆشانی ئازادی وتی: “زاپ هەمیشە چقڵی سەردڵێ دوژمنانی کوردستان بووە. دوژمن هەمیشە لە زاپ تۆقیوە. هەر لەبەر ئەوەیە شەش ساڵە هێرشی بێناوبەر دەکاتە سەر ئەم هەرێمە. بەڵام زاپ هەمیشە لە بەرامبەریدا ئاستەنگ بووە. ئێستاش ئەم هێرشەیان بۆسەر زاپ و ئاڤاشین دەست پێکردووە. چونکە وا لێکیانداوەتەوە کە ئەگەر لەو دوو هەرێمە ئەنجام بەدەست بهێنن، ئەوا تەواوی کوردستان داگیر دەکەن.”

موراد قەرەیلان لە هەمانکاتدا دەستنیشانی کرد کە گەریلاکانی ئازادی بە قارەمانێتییەکی بێوێنە لەدژی ئەم هێرشە وەستاونەتەوە و ڕێگە نادەن پیلانی دوژمن سەر بگرێت.

ڕاشیگەیاند کە گەریلا دەتوانێت بە ئەزموون وەرگرتن لە شەڕی ساڵی ڕابردوو دەتوانێت، سوپای داگیرکەر لە زاپ بە چۆکدا بهێنێت.

لەو سۆنگەشەوە جەختی کردەوە کە ستراتیژییی گەریلا لە زاپ دەبێ تێکشکاندنی دوژمن دەبێت و ئەو گەریلا ئەو هێزەی هەیە دوژمن تێکبشکێنێت.

فەرماندەی نەپەگە وتی: “گەریلا بە بڕوایەک کە بە جەسارەت و فەداکاری خۆی هەیەتی و لەسەر بنەمای پتەوکردنی رۆحی هەڤاڵێتی، دەتوانێت ئەو ئامانجە پێکبێنێت.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌