کوردستان

شاندێکی باڵای سەربازی عێراق چونە شەنگال

هێرشی سەر بەڕێوەبەرایەتی و گەلی شەنگال لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بەردەوامە، گەلی شەنگال خۆیان دامەزراوەکانیان دەپارێزن، هەروەها شاندێکی باڵای سەربازی عێراق سەردانی ناوشەنگالیان کرد.

هێرشەکانی سوپای عێراق بۆسەر گەلی شەنگال و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی شەنگال کۆتایی نەهاتوە و گەل بۆ خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی خوێنی شەهیدان و خەڵکی شەنگال دەکەن و دەیپارێزان.

هاوڵاتیان لە ژنان، گەنجان و منداڵ و بەتەمەنەکانیش لەدەوری شەڕڤانانی ئاسایشی ئێزدخان خۆیان وەک قەڵغانی زیندوو بەشێوەی بازنەیی ڕەختیان بەست.

گەلی شەنگال، لە زۆربەی بینا و بارەگاکانی ئاسایشی ئێزدخان، هێزەکانی یەژەشە و یەبەشە و ئەنجومەنی گەل دەستیان بە ئێشکگری کردوە.

لە گوندی دووگرێ گەل تا درەنگانێکی شەو مانەوە بەمەبەستی پاراستنی ئەنجومەنی گەل و دەزگاکانی لەهێرشەکانی سوپای عێراق.

گەلی شەنگال داوادەکەن سوپای عێراق بەسەرۆکایەتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی موسڵ لە ناوچەکەدا بکشێننەوە کە بەمەبەستی داگیرکردنی شەنگال لەوێن.

ئەوەی جێی باسە لە دوای ڕۆژێک لە بەڕێوەچوونی هێرشەکانی سوپای عێراق بە مەبەستی داگیرکردنی شەنگال، ئەمڕۆ شندێکی باڵای سەربازی بەسەرۆکایەتی عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق لەگەڵ هەریەکە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، بریکاری دەزگای ئاسایشێ نیشتیمانی و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی عێراق گەیشتنە شەنگال.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌